• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 53
  • چوار شەممه 19/3/1395
  • رۆژژمێر :

گەر لە فێنكیشدا ئارەق دەكەیتەوە، ئەمە هۆكارەكەیەتی


چەند پسپۆڕێك پاش ئەنجامدانی توێژینەوەیەك هۆكاری ئارەقكردنەوە لە كەشی فێنكدا ئاشكرا دەكەن.

توێژینەوەكە لە ئەمریكا ئەنجامدراوە دەریخستووە چەند هۆكارێك هەن دەبنە هۆی ئارەقكردنەوە لە كەشێكی فێنكدا ئەوانیش بریتین لە:

1- چەند نەخۆشییەكی جیاوازی وەك سیل و هەوكردنی بۆریەكانی دڵ و هەوكردنی جومگەكان.

2- ئەو كەسانەی توشبوو شێرپەنجەن بە دەست ئەو حاڵەتەوە دەناڵێنن.

3- خواردنی هەندێ دەرمانی پزیشكی دەبێتە هۆی ئارەقكردنەوە بە تایبەت چارەسەرەكانی خەمۆكی و دابەزاندنی پلەی گەرمی لەش.

4- دابەزینی ڕێژەی شەكر خوێنیدا لای ئەو كەسانەی شەكرەیان هەیە.