• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 92
  • چوار شەممه 19/3/1395
  • رۆژژمێر :

شەربەتی لیمۆ بۆ رۆژۆوان بەسوودە

زۆرینەی ڕۆژوانانە لە مانگی ڕەمەزاندا زیاتر ئارەزوی خواردنەوەی شەربەتیان هەیە، پزیشكان ئاماژە بەوە دەكەن كە شەربەتی لیمۆ باشترین شەربەتە و هەوڵ بدەن بیخۆنەوە.


پسپۆرانی بواری خۆراك ئەگەر چی خواردنەوەی چەند شەربەتێكی تایبەت و گونجاو لە مانگی رەمەزان بە باش دەزانن و داواش دەكەن هەوڵبدرێت لەم مانگەدا شەربەتی سروشتی زیاتر بخورێت، هاوكات پێشنیاز دەكەن كە بۆ جەستەی رۆژووان پێویستە شەربەتی لیمۆ بخۆن، چونكە كاریگەری باشی دەبێت لە دروستنە بوونی تینوویەتی لە كاتی رۆژووگرتندا و ئەم شەربەتە وادەكات رۆژۆوان كەمتر هەست بە تینوویەتی بكات.


هەر لە ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوەیەدا پزیشكان ئاماژە بەوەدەكەن بۆ مانگی رەمەزان شەربەتی (هەنار، سێو، هەرمێ) بخۆنەوە، چونكە ئاوی ئەم سێ میوەیە بۆ چالاككردنی كۆئەندامی هەرس بە سوودە و رۆژووان بە خواردنەوەی ئەم شەربەتانە بە درێژایی رۆژ كەمتر هەست بە تینوویەتی دەكات وە جەختیش دەكەنە ڕۆژۆوانان بە هیچ شێوەیەك خواردنی گازی نەخۆنەوە.


پزیشكان ئەوەش بە بیر ڕۆژوانان دەهێننەوە كە جگە لە خورادنەوەی شەربەت، خواردنەوەی شیلەی بادەم و شیلەی خورما دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ماندوویەتی و بەهێزبوونی جەستەی رۆژۆوان.

سایتی هەولێر