• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 52
  • چوار شەممه 19/3/1395
  • رۆژژمێر :

 ڕۆژووەوان چی بكات بۆ ئەوەی زۆر هەست بە تینوویەتی نەكات؟


بەشێك لە ڕۆژووگران لەپێناو ئەوەی لە ماوەی ڕۆژەكەدا كەمتر تینووببن، لە پارشێواندا هەتا سكیان بیگرێت ئاو و چا دەخۆنەوە.

پزیشكان جەخت دەكەنەوە زۆر خواردنەوەی ئاو، و چا لە تینوویتی بەڕۆژبوون ڕزگاریان ناكات، بەڵكوو بە پێەچەوانەوە زیاتر دوچاری تینوویتیان دەكات.

د. عەلی ئیبراهیم پسپۆری نەخۆشییەكانی هەناو ڕوونی دەكاتەوە ئەگەر ڕۆژوگر ئاوێكی زۆر لە پارشێواندا بخۆاتەوە، ناچاری دەكات بەوەی زوو زوو سەردانی ئاودەست بكات.

بەهۆی ئەو زو زوو چونەی بۆ ئاودەستیش بەشێك لە ماددە كانزاییەكانی لەش بە خێرایی لە دەست دەچێت، هاوكات خەستیی ئەسیدی گەدەیش بەهۆی ئەو هەموو ئاوە زۆرە، كەم دەبێتەوە و هەرسكردنی خواردنەكان تووشی كێشە دەكات.

د. عەلی ئیبراهیم ئامۆژگاری ڕۆژوگران دەكات بەوەی بۆ خۆپارێزیان لە تینوویەتی لە دوای بەربانگ كردنەوە تا پارشێو میوە و سەوزە بخۆن، چونكە ماددەی “فایبەر” یان تێدایە كە هۆكارە بۆ ئەوەی درەنگ تر هەست بە تینوویەتی بكەن، ئاوی میوە و سەوزەواتەكە یەكسەر بە لەش ناگات و لە ماوەی ڕۆژەكە وردە وردە لەش كەڵكی لێ وەردەگرێت ئەمەیش هۆكار دەبێت بۆ ئەوەی درەنگتر هەست بە تینوویەتی بكرێت، بەڵام ئەگەر ئاو بە تەنیایی بخۆنەوە، لەش لە چركەیەدا چەندی پێویست بوو بە كاری دەهێنێت و ئەوی دیكەیش دەبێ فڕێ بدرێت.

ئەو پزیشكەیە جەختدەكاتەوە كە پێویستە ڕۆژوگران بە لایەنی كەمەوە شەش پەرداخ ئاو بخۆنەوە، وە نابێت ئەو شەش پەرداخە تەنها لە پارشێودا بخۆن، بەڵكوو لە بەربانگ تا پارشێو بیخۆنەوە.

وە لەكاتی بەر بانگكردنەوەیشدا پێویستە ڕۆژووەكەیان بە ئاو یان خواردنی سارد یان زۆر گەرم، نەكەنەوە، بەڵكوو بە ئاوێكی شلەتێن یان مەیلەوگەرم بشكێنن.

یەكێك لەو كێشانەی ڕۆژووگران بە هۆی كەمیی ئاوی لەشیان تووشی دەبن، قەبزبوونە، بە گوتەی دكتۆر عەلی ڕێگەچارەیەكی گونجاو بۆ ئەو كێشەیە هەیە و ڕۆژوگران بۆ خۆپارێزیان لە دوچار بوون بە قەبز بوون بە باشی دەزانێت كە شووتی و ترێ و هەنجیر و زەیتی زەیتوون و سەوزەوات لەگەڵ خواردنەكان بخۆن، كە هۆكار دەبێت بۆ ئەوەی لە قەبزبوونی بە دوریان بخاتەوە.

د. عەلی گوتیشی: خواردنی سەوزە و میوە و شلەمەنییەكان نەك تەنیا لە تینوێتی دەمانپارێزی بەڵكوو لە قەبزبوون و چرچی و وشكیی پێستیش لە مانگی ڕەمەزاندا سوودی دەبێت بۆمان.

سایتی  هەولێر