جگەرە زۆرترین زیانی هەیە
جگه‌ره كێشان جگە لەوەى زیانی زۆری بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه بە گشتى، به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان زۆرترین كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان هەیە.
ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر دوكه‌ڵی جگه‌ره ئه‌نجامدراوه ده‌ریخستوه، ئه‌و دوكه‌ڵه ژماره‌یه‌كی زۆر گازی ژه‌هراوی تێدایه له‌وانه گازی (یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن) و (هایدرۆجینی سیانید) و(ئۆكسیدی نایترۆجین)، به‌و هۆیه‌ش كه دوكه‌ڵی جگه‌ره ده‌چێته سییه‌كانه‌وه، ئه‌وا زۆرترین كاریگه‌رییه خراپه‌كانی له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان هەیە و هۆكارێك ده‌بێت بۆ توشبون به شێرپه‌نجه.
كاریگه‌رییه‌كی دیكه‌ی جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌ماری مرۆڤه به تایبه‌ت خانه ده‌مارییه‌كانی مێشك، ئه‌مه‌ش هۆكارێك ده‌بێت بۆ توشبون به‌نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر.
هه‌وره‌ها ئه‌گه‌ره‌كانی توشبون به شێرپه‌نجه‌ی قوڕگ و سورێنچك و لێو، زیاد ده‌كات و هۆكارێكه بۆ توشبون به جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك، هه‌روه‌ها نیكۆتینی پێكهاته‌ی جگه‌ره كاتێك تێكه‌ڵی خوێن ده‌بێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌بێت و ئه‌گه‌ری توشبون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده و كۆڵۆن و ریخۆڵه‌كان زیاد ده‌كات.
سبەی