• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 71
  • دوو شەممه 17/3/1395
  • رۆژژمێر :

سوودەکانی خورما بۆ ئەو کەسانەی بەڕۆژوو دەبن


خواردنی خورما لەکاتی بەربانگدا دەبێتە هۆی کۆنترۆڵکردنی ئیشتیهای خواردن و ڕێگری لە زۆرخۆری دەکات.

خورما یەکێکە لەو خۆراکانەی کە بۆ ڕێکخستنی شەکری خوێن زۆر بەسوودە و باشترە کەسانی ڕۆژوەوان بە خورما ڕۆژوەکەی بشکێنێت.

پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەکەن کە خواردنی سێ بۆ پێنج خورما لەکاتی بەربانگدا بەسوودە ونابێت زۆر خۆری لە خواردنیدا بکرێت.

naruiiannambd.jpg

جگە لەوەش پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەکەن کەسی ڕۆژوەوان تا دەتوانێت خۆی لە زۆرخواردنی شیرینییە زیانبەخشەکان دوور بخاتەوە وەک لوقمەقازی و شەربەتە گازدارەکان.

دەتوانن لەبری شیرینییە زیانبەخشەکان سوود لە خورما و مێووژ وەربگرن بۆ ئەوەی کێشتان زیاد نەکات و تووشی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار نەبن.

پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەکەن کە لەکاتی ڕۆژو شکاندندا خواردنەوەی ئاوی زۆر دەبێتە هۆی دروستکردنی کێشە لە هەرسدا، بەهەمانشێوە پێش کۆتایی هاتنی پارشێو هەندێک کەس ئاوێکی زۆر دەخۆنەوە بەو مەبەستەی کە تینویان نەبێت، بە وتەی پسپۆڕانی تەندروستی و خۆراک ئەمەش لە ڕووی تەندروستییەوە کارێکی هەڵەیە.