• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 54
  • دوو شەممه 17/3/1395
  • رۆژژمێر :

چەند خۆراكێک بۆ نەهێشتنی تینویەتی مانگی ڕەمەزان

لەم بابەتەدا لیستی کۆمەڵێک خۆراکمان بۆ ئامادە کردوون کە تینویەتی کەم دەکەنەوە.

لە مانگی ڕەمەزاندا ئەم خۆراکانە زیاتر بخۆن

پرتەقاڵ
لەگەڵ ئەوەی خاوەنی ئاوێکی زۆرە و لەش بە شێداری دەهێڵێتەوە، هەستکردن بە ماندویەتی و دڵەڕاوکێ لەناو دەبات.

خەیار
نزیکەی لەسەدا ٩٦ ی خەیار لە ئاو پێکهاتووە.

کاهوو
لەسەدا ٩٥ ی کێشی کاهوو لە ئاو پێک هاتووە.

کەرەوز
لەسەدا ٩٥ ی کێشی کەرەوز لە ئاو پێکهاتووە، ئەمەش ڕێگری لە تینویەتی دەکات.

بیبەری شیرین
لەسەدا ٩٣ ی لە ئاو پێکهاتووە.

کەلەرم
لەسەدا ٩٢ ی لەئاو پێکهاتووە.

کاڵەک
لەسەدا ٩٠ ی لە ئاو پێکهاتووە.

سپێناخ
لەسەدا ٩١ ی لە ئاو پێکهاتووە

شلیک
لەسەدا ٩١ ی لەئاو پێکهاتووە.

سندی
لەسەدا ٩٠ ی سندیش لە ئاو پێکهاتووە، بەڵام پێویستە کەسانی نەخۆش ئەم میوەیە بە ڕێنمایی پزیشک بخۆن، چونکە کاردانەوەی بەرامبەر بەشێکی زۆر لە دەرمانەکان هەیە.

شووتی
لە سەدا ٩١ ی ئەم میوەیەش لە ئاو پێکهاتووە.