دوای بەربانگ کردنەوە ئەم هەڵانە زیان بەتەندروستی دەگەیەنێت
دوای چەند کاتژمێرێک بەڕۆژوو بوون ئەنجام دانی چەند هەڵەیەک زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت لەوانەش:
1-خواردنی مێوە دوای بەربانگ کردنەوە دەبێتە هۆی ئاوسانی سک، باشتر وایە دوو کاتژمێر دوای بەربانگ کردنەوە مێوه بخۆن.
2-دوای نان خواردنی ئێوارە ڕاستەوخۆ خواردنەوەی چا زیانی دەبێت بۆ تەندروستی ،چا بڕێکی زۆر ترشە ماددە لە پێکهاتەیدا هەیە و ئەمەش بەشێوەیەکی خراپ کاریگەری دەبێت لە سەر پرۆتینەکانی ناو ئەو خۆراکەی خواردوتە و هەرسی گەدە ئاڵۆز دەکات .
3-دوور بکەوەرەوە لە گەرماوکردن دوای نانخواردن، هۆکار دەبێت بۆ خێرابونی سوڕی خوێن لە دەست و پێدا و بەمەش خوێن کەمتر دەگاتە سک و هەرس لەگەدەدا قورس دەبێت .
4-بەهیچ شێوەیەک دوای نان خواردن وەرزش مەکە ،وەرزشکردن دوای نانخواردن دەبێتە هۆی وەستاندنی هەرسی گەدە .
5-خەوتن دوای بەربانگ کردنەوە دەبێتە هۆی دروست بونی با و گاز لە ناوسکدا.
6-دوور بکەونەوە لە کێشانی جگەرە دوای بەربانگ کردنەوە ،جگهرهی دوای بهربانگ ئەگەری توشبون بە شێرپەنجەی سی زۆر دەکات .
ژێدهر : سایتی رادیۆی سۆرانی