چۆنێتی ئامادەکردنی شیرینی كونجی
پێكهاتهكانی دروستکردنی:
پەرداخێک کونجی
سێ کەوچکی گەورە شەکر
سێ کەوچکی گەورە هەنگوین
نیو کەوچک ئاوی لیمۆ
نیو کەچک حێل
چۆنێتی ئامادەکردنی:
کونجییەکە دەخرێتە تاوەیەکەوە بەردەوام تێکی دەدەین لەسەر ئاگرێکی کز.
پاشان لە دەفرێکدا بەجیا هەموو کەرەستەکان تێکەڵ دەکەین، جوان تێکی دەدەین تا کەمێک ڕەنگی دەگۆڕێت کونجیەکەی تێدەکاین و لەسەر ئاگر لایدەبەین، بەردەوام دەبین لە تێکدان، کاغەزێکی فڕنی بۆ دائەخەیت و کەمێ چەوری دەکەیت ،کونجیە ئامادەکراوەکەی دەخەینە سەرو جوان بڵاویدەکەیتەوە هەر بە گەرمی ئەیبڕین و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دەخرێتە سەلاجەوە و دواتر پێشکەش دەکرێت.
خەندان لایف