• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 224
  • چوار شەممه 12/3/1395
  • رۆژژمێر :

بە گۆڕینی جێگەکەت، خەوت لێناکەوێت

خەو

 

نیوەی چەپی مێشک، لە کاتی گۆڕینی جێگەدا، چالاک دەبێت و ناهێڵێت کەسەکە خەوی لێ بکەوێت، بە واتایەکیتر نیوەی چەپی مێشک لە شوێنێکی غەریبدا، لە ئامادە باشیدایە.

گرووپی توێژەری زانکۆی براون، کە "یوکا ساساکی" بەرپرسیەتی، لە پاش چەندەها توێژینەوە، ئەم ئەنجامەیان دەستکەووتووە، کە لە ژمارەی نوێی گۆڤاری کارێنت بایۆلۆجیدا بڵاوبۆتەوە، دەڵێت "هەندێک لە ئاژەڵە ئاوییەکان و هەندێک لە باڵندەکان، دوو نیوەی مێشکیان لە کاتی خەوتندا وەک یەک نیە، یەكێک لە نیوەکانی مێشکیان لەکاتی خەوتندا بە ئاگایە و ئەویتر دەخەوێت".

ئەم مامۆستایەیی زانکۆی براون ئاماژە بەوەش دەکات کە دوو نیوەی مێشکی مرۆڤ بە یەکسانی ئیش دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا لەوانەیە مێشکی مرۆڤ وەک نەهەنگ و دۆلفینەکان سیستەمێکی مینیاتۆرییان هەبێت.

ئەو گرووپە توێژەرە توێژینەوەیان لە چالاکیەکانی مێشکی 25 خۆبەخش لە یەک شوێندا کردووە، بۆ ماوەی 8 شەو، ئەنجامەکە ئەوە بووە، کە لە یەکەم شەودا نیوەی چەپی مێشکی خۆبەخشەکان، خەوێکی زۆر سووکیان هەبوو، بە بچووکترین دەنگ بەرپەرچی دەدا.

"دینار ریمان" لە نەخۆشخانەی زانکۆی "فرایبۆرگی" ئەڵمانیا دەڵێت، "ئەم ئەنجامانە لەگەڵ توێژینەوەیەکدا هاوتەریبە کە پێی دەڵێن "خەو لە شوێنێکی تایبەت"، ئەم بابەتە دەبێت پێی بڵێن "بەئاگایی لە وێنەیەکی تایبەتی".

بەپێی وتەکانی ریمان مێشک هەمووی لە کاتی نوستندا بارودۆخێکی یەکسانی نیە، ئەوانەی بەردەوام خەوی ناخۆشیان هەیە، بەبەردەوامی مێشکیان لە ئامادەباشیدایە و بەردەوام بە ئاگایە و بە بچووکترین دەنگ ڕادەچڵەکێت.

بە پێی ئەم ئەنجامانەش باشتروایە کەسەکان درەنگتر بچنە جێگای نوستن، یەکا ساساکی، پێشنیار دەکات ئەوانەی کە دەچنە سەفەر، بۆ ئەوەی کێشەی خەوتنی شەوی یەکەمیان نەبێت باشترە پشتی خۆیان لەگەڵ خۆیان ببەن یان هەمووکات بۆ یەک هۆتێل بڕۆن.

خەندان لایف