سوودە تەندروستییەکانی توور
توور یەکێکە لەو خۆراکانەی چەندین سوودی تەندروستی بۆ لەش هەیە و مرۆڤ لەچەند نەخۆشییەک دەپارێزێت.
باشترین جۆری توور ئەو جۆرەیە کە ئاودار و ناسک و ڕەگی کەمە، ئەم سەوزەیە ڕێگری دەکات لە توشبون بە سیل، ڕۆماتیسم، بەردی گورچیلە و چەندین نەخۆشیی تر.
خواردنەوەی ئاوی تور ڕێگری لە کۆکەی درێژخایەن دەکات و سنگ لەهەوکردن دەپارێزێت.
خواردنی ڕۆژانەی ٣٥ گرام توور دەبێتە هۆی دوور کەوتنەوە لە دروستبونی بەردی گورچیلە و زراو و فڕێدانی ئەم جۆرە بەردانە، جگە لەوەش لەش لە ژەهراویبون دەپارێزێت.
بۆ دەستکەوتنی ئاوی توور دەتوانیت قاژ قاژی بکەیت، هەر قاژێک کەمێک هەنگوینی بکەیتە سەر و شەو تابەیانی لەناو سەبەتەیەکی کونداردا دایبنێیت بە جۆرێک ئاوەکەی بچێتە دەفرێکەوە.
سەرچاوە: سایتی NRT