دەرقازی و کووچە پێچەڵپڵووچەکان
کووچەکانی دەرقازی بە زۆریی پێچەڵپڵووچن. لەم کووچە و کۆڵانە پێچەڵپڵووچانە رێگایەک دەبینینەوە بەرەو ئیمامزادە دەرقازی یان ئیمام زادە کابل حسەین! دەچینە ناو عەرەمی ئیمام زادەکەوە.
ژوورێکی بچووک کە قەبرێکی لە خۆی دا جێ کردۆتەوە بەپێوە و بە تۆکمەیی وەستاوە، لە سەر کێل و بەردە قەورە بێ میلە و تووڵەکەی ئیمامزادە نووسراوە: (( لە رٶلەکانی ئیمام سەجاد کە لە گوندی کەن و گەڕەکی گاوارەتراشان بۆ ماوەی سێ رۆژ لە ماڵی کەسێک بە ناوی حاجی ئەحمەدی حەلوایی بووە، و دواتر مەعموور و عەسکەرەکان زانیویانە و ئاگادار کراونەتەوە و شەهیدیان کردووە.)) پێشینەی گوندی کەن و ناوچە پەیوەستەکانی بە درووستی روون نییە، لانیکەم خەڵکەکە ئاگایی و زانیارییەکی درووستیان لێ نییە.
بەڵام وادەردەکەویت لە سات و کاتی نۆژەن کردنەوەی بینای مزگەوتەکە کە پێشتر لە گڵ و قوڕ درووست کرابوو، بەردێک دەدۆزنەوە لەگەل نووسراوەیەکی کۆن کە پێشینە و مێژینەی دەگەڕیتەوە بۆ هەزار و سەد و حەفتا ساڵ پێش ئێستا!
بەڵام رازاویتر لەمە نیوی "دەرقازی"یە کە هێچ کام لە دانیشتوان و بەساڵاچووانیش ئاگایی و زانیارییەکی وایان لەسەر ئەم ناوە نییە، بەڵام بە وتەی یەکێکیان وا دەردەکەویت کە ئەوێ شوێنی نیشتەجێبوونی قازی یان زانیەک بووە و مەزەندە دەکرێت کە "دارقازی" یان "دارالقازی"بووبێت، کە ئێستاکە بووەتە دەرقازی. نێوان دێ یان گەڕەکی حاجی فەتاحی "نێوان دێ" هەروەکوو لە ناوەکەی دەردەکەوێت، لە ناو و نیو گوندی کەن دا هەڵکەوتووە. نازانین شکۆ و رەونەق ئەو رۆژ و سەردەمانی نێوان دی چۆن بووە، بەڵام ئێستاکە چۆڵ کراوە و بێ رەونەق و شکۆ و گەرمی ژیانە.
سەرچاوه: سایتی جام کوردی