• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 223
  • چوار شەممه 12/3/1395
  • رۆژژمێر :

گوندی کەنی تاران

گوندی کەنی تاران

پێنج گەڕەک، پێنج ناو! ئەمە هەموو ئەو شتەیە کە کەنی ئێستاکە لەرابردووی پڕشکۆ و گەورەی خۆی بۆی ماوەتەوە. کەنێک کە سەردەمێک سنوور و کەوشەنەکەی لە ناوەڕاستی چالووسەوە تاکوو باکووری تاران بوو، ئێستا لەم پێنج گەڕەکە کۆتایی پی دێت و کورت دەکرێتەوە.

 

سەرئاسیاوی "جوردەن"؛ کەن! دەکرێ بگوتری سەرئاسیاوی جوردەن کەنە، کە هەڵکەوتۆتە گۆشەی باکوور و نێزیکی شاران و جادەی سوڵقان. بەم هۆیەوە لە باکووری ناوجەکە واتە سەرئاسیاو دەست پی دەکەین.

بەهەر حاڵ لەم ناوچەیە دا هەموو رێگاکان دەجنەوە سەر باکووری شار! بەلام بەر لەوەی بچینە ناو ئەم گەڕەکەوە، گەڵاڵەی ئەم پرسیارە باشترە: کە بۆچی سەرئاسیاو؟ دەڵێن لە گوندی کەن ئاسیاو و ئاشگەلێکی زۆر هەبووە و یەکێک لەوانە لە نیزیکیی تەکیەی ئێستاکەی سەرئاسیاو بووە.

لە دەوروپشتی ئەم گەڕەکە و لە تەنیشت نانەوایی گەڕەکەکە جێگایەک هەبووە بەناوی "سوختوون" کە لەوێ چیڵک و چێویان کۆ دەکردەوە و تێیان دەخست تاکوو نانەکە ببرژیت و چوون نێزیک بووە لە ئاسیاو و ئاش بە سەرئاسیاو ناوبانگی دەرکردووە. بەپێی ئەو شتەی لە گوندە کۆنەکان پیمان گەیشتووە، زۆربەی ئەم گەندانە گەڕەکێکیان بەناوی سەرئاسیاو هەبووە و ئەوەش بە هۆی جێگە و رۆڵی تایبەتی ئاسیاو لە ژیانی ئەم خەڵکە بووە.

 

سەرچاوه: سایتی جام کوردی