• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 272
  • دوو شەممه 10/3/1395
  • رۆژژمێر :

پیاوان تەنها قەڕنابیت بخۆن

قەڕنابیت

تاڕادەیەك قەڕنابیت خۆراكێكی خۆشەویست نییە، بەڵام هەوڵبدە رەتی مەكەرەوە، چونكە سوودێكی زۆری هەیە، بەتایبەتی ئەگەر لەگەڵ زەڵاتەی سەوزە بیخۆیت یان بە كوڵاوی.

 

سوودەكانی قەڕنابیت بۆ تەندروستی پیاوان:
بەرگری دژی شێرپەنجە: قەرنابیت یەكێكە لە دەرمانە سروشتیەكان كە بە چارەسەری زۆر جۆری نەخۆشی شێرپەنجە دادەنرێت، بەتایبەت شێرپەنجەی (پڕۆستات، كۆڵۆن، جگەر، گورچیلە و ریخۆڵە)، بەهۆی پێكهاتەکانی بیتاكاروتین، سلینیوم، پۆتاسیۆم، ڤیتامین، جی، بی، ئێچ و ترشی ئەمینی کە سەرچاوەیەكی سەرەكییە بۆ بەرگری دژی شێرپەنجە.

رزگاربوون لە ژەهراویبوون: بەهۆی پێكهاتەی بەسوودی ڤیتامین و كبریت و ترشی ئەمینی یارمەتی نەهێشتنی هەر جۆرە ژەهراویبوونێك دەدات، وەك پاكکردنەوەی خوێن و دەركەوتنی زیپكە و لیری سەر پێست و هەوكردنی جومگە و كۆكە و هەر نەخۆشیەك كە بەهۆی ژەهراویبوونەوە روودەدات.

پاراستنی پێست: قەرنابیت پارێزگاری لە پێست دەكات، لە چرچبوون و تیشكی بە تینی خۆر، چونكە دەوڵەمەندە بە ئۆكسیدەكانی وەك ڤیتامین جی و بی و ئێچ.

چارەسەری ناڕێكی گەدە: بەهۆی پێكهاتە ریشاڵیەكانەوە قەڕنابیت چارەسەرێكی باشە، بۆ نەخۆشییەكانی گەدە و قەبزی و كرداری هەرس خێرا دەكات و سنوورێك بۆ هەوكردنی گەدە دادەنێت.

*بۆ پارێزگاریکردن لە نەخۆشییەكانی دڵ بەسوودە
قەرنابیت چارەسەری زیادەی كۆلیسترۆڵی لەش دەكات، پەستانی خوێن رێكدەخاتەوە و پارێزگاری لە دڵت دەكات، بەهۆی پێكهاتەی پۆتاسیۆم یارمەتی هەڵقوڵانی خوێن و ئۆكسجین دەدات، ئەمەش ئامێرێكی سەرەكییە بۆ كەمكردنەوەی پەستانی خوێن و دەفری خوێنین.

*بۆ چاوەکانت بەسوودە، چاو یەکێکە لە ئەندامە زۆر خۆشەویستەکان
پێكهاتەكانی زیاكسانسین بیتاكاروتین و ڤیتامین و فۆسفۆر سەرجەمیان یارمەتی تەندروستی چاو دەدەن، بەوەی ئاستی بینین بەهێز دەكات و تاریكی هاوێنەی چاو ناهێڵێت.

تەندروستی ئێسك: پێكهاتەی كالسیۆم و مەگنسیۆم و فۆسفۆری قەڕنابیت سوودێكی زۆری هەیە بۆ بەهێزكردنی ئێسك بەتایبەتی بۆ منداڵان، هەروەها چارەسەرێکی باشە بۆ بەهێزكردنی دانەكان و پاراستنیان بەتایبەتی لە پیریدا.

خەندان لایف