چۆن ده‌زانیت كه هه‌نگوینه‌كه ساخته‌یه؟
هه‌نگوین یه‌كێكه له به‌سوترین خواردنه‌كان، به‌ڵام زۆرجار بازرگانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی قازانجی زیاتر بكه‌ن ساخته‌كاری تێداده‌كه‌ن و شه‌كری تێده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بۆت ده‌ربكه‌ویت كه ئه‌و هه‌نگوینه‌ی ده‌یخۆیت ئه‌سڵه یاخود ساخته‌یه ئه‌م تاقیكردنه‌وانه بكه.
یه‌ك قه‌تره له ئه‌و هه‌نگوینه‌ی كه كڕیوته بخه‌ره په‌رداخێك ئاوی سارده‌وه‌و ته‌ماشای بكه گه‌ر هه‌نگیونه‌كه یه‌كی به‌رنه‌دا و وه‌ك په‌تێكی به‌یه‌كه‌وه به‌ستراو چووه ژێره‌وه ئه‌وا ئه‌سڵیه‌و گه‌ر لێكیش جیابویه‌وه ئه‌وا ساخته‌یه.
یاخود ده‌توانیت به جۆرێكی دیكه هه‌نگوینه‌كه تاقی بكه‌یته‌وه ئه‌ویش له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌نگوینه‌كه بخه‌ره نێو كه‌مێك ئاوه‌وه و پاشان بیكولێنه، دواتر لێی بگه‌ڕێ تا سارد ده‌بێته‌وه‌و پاشان كه‌مێك یۆدی تێبكه، گه‌ر ره‌نگه‌كه‌ی گۆڕا بۆ شین یان سه‌وز ئه‌وا مانای ئه‌وه‌یه شتی دیكه‌ی تێدایه.
تۆڕی هەواڵی خەڵک