• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 211
  • یەكشەممه 9/3/1395
  • رۆژژمێر :

فەراتاش بەردەنووسی بەناوبانگی ھەخامەنشی


فەراتاش یان فەرادتاش ،ئاسەوارێکی کەڤنارە کە دەکەوێتە باکووری بەردەنووسی بەناوبانگی ھەخامەنشی لە کێوی بێستوون. فەراتاش داتاشراوێکە کە بەرزییەکەی نزیکەی ٣٦ مەترە و پانییەکەی نزیکەی ٢٠٠ مەترە و لەوانەیە لە کاتی ساسانییەکاندا داتاشرابێت.

ھێشتا بە تەواوی ھۆکار و مەبەست لە داتاشینی دیار نییە. ھەندێک پێیان وایە کە لە فەراتاشەوە بەرد داتاشراوە بۆ بینا لە شوێنێکی تردا.


فەراتاش لە شانامەی فیردەوسیدا
لە کتێبی شانامەی فیردەوسیدا چیرۆکی کەسێک بە ناوی فەرھاد ھاتووە کە عاشقی ژنی دەبێت کە ناوی شیرینە، بەڵام خەسرەوپەرویزی پاشا بە مەرجێک دەھێڵێت کە فەرھاد و شیرین زەماوەند بکەن کە فەرھاد، ئەوەندە کێوی بێستوون بتاشێت کە بگات بە ئاو. پاش چەند ساڵ و کەندنی نیوەی کێوەکە، ئاو دەردەکەوێت؛ بەڵام خەسرەو ھەواڵ دەدات کە شیرین مردووە. فەرھاد لە داخ و خەفەتدا تەورەکەی ھەڵ دەخاتەوە و دەی دات بەسریدا و خۆی دەکوژێت.

 

سایتی باسنیوز

ویکی پدیا