• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 186
  • دوو شەممه 3/3/1395
  • رۆژژمێر :

قەڵای مەریوان

قەڵای مەریوان


قەڵای مەریوان یەکێک لە گرنگترین ناوەندەکانی دەسەڵاتی میرنشینە کوردییەکان بووە. بۆ یەکەمجار «میر حەمزەی بابان» لە سەدەی ١٤ی زایینیدا دروستی کردووە .پاشان سورخاب بەگی ئەردەڵان لە ساڵی ١٥٣٨دا نوێی کردووەتەوە و پەرەی پێ داوە و لە ساڵی ١٥٤٢دا کردوویە بە پایتەختی حکوومەتی ئەردەڵانەکان. بەڵام سلێمان خانی ئەردەڵان لە ساڵی ١٦٣٦دا، سنەی کردووە بە پایتەختی خۆی و لەبەر ئەوەی کە قەڵای مەریوان نەکەوێتە دەستی دوژمنان و نەتوانن کەڵکی لێ وەرگرن، وێرانی کردووە.

لووتکە بەرزەکانی کێوی ئیمام لە ڕوانگەی لووتکە نزمەکەوە.
میر حەمزەی بابان ھەر لەگەڵ دروست کردنی قەڵاکەدا، مزگەوتێکیشی لە خوارتریەوە و بە خشتی سوور دروست کردووە و ئیمام ئەحمەدی ئەنبار (شیخ احمد ابن الانبار النعیمی الحسنی) کردووە بە ئیمام و پێشنوێژی ئەو مزگەوتە، هەروەها مامۆستا سەید ئیبراهیم ناسراو بە کابل (یان کابلە سوور) وانە ئایینیەکانی حوجرەی مزگەوتەکەی وتووەتەوە. پاش سێسەد ساڵ، ھەڵۆ خانی ئەردەڵان کە ماوەی دەسەڵاتی ١٥٩٠ تا ١٦١٦ بووە، مزگەوتە سوورەی نوێ کردووەتەوە و مەلا ئەبووبەکری چۆڕیی کردووە بە مامۆستای مزگەوتەکە. مزگەوتە سوورەی بەرقەڵای مەریوان بۆ ماوەیەکی درێژ یەکێک لە دارولعیلمەکانی کوردستان بووە و دەیان زانای ئایینی بەناوبانگ لەوێ پەروردە کراوە.
شوێنەوارەکانی قەڵای مەریوان و مزگەوتە سوورە و قەبرستانەکەی، لە سەر سێ لووتکەی کێوی ئیمام لە باشووری شاری ئێستای مەریواندا بە جێ ماوە. لە ساڵی ٢٠١٥دا تیمێکی شوێنەوارناسی لە زانکۆی تارانەوە پشکنینیان لەسەر مزگەوتە کرد و پاشماوەکانیان دەرخست و ھۆکاری ڕووخانی مزگەوتەکەیان بە بوومەلەرزە دیاری کرد.

 

سەرچاوەکان


  توداری، سید عبدالصمد، 

  بنەمالەی زانیاران، عەبدولکەریم مودەریس
 تاریخ مشاهیر کرد، بابا مردوخ روحانی

  ویکی پدیا