• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 461
  • دوو شەممه 20/2/1395
  • رۆژژمێر :

٢٥ نیشانەى تووشبوون بە زەهایمەر

زەهایمەر


تووشبوون بە زەهایمەر کۆتاى ژیان نییە، زۆرن ئەو کەسانەى تووشى ئەم نەخۆشییە بوون و لە ژیانى ئاساى خۆشیان بەردەوامبوون، چونکە ئەم نەخۆشیەش چەندان قۆناغى هەیە و مەرج نییە لە سەرەتاوە هەموو نیشانەکانت لێ دەربکەوێت.

هەرچەندە تا ئێستا زانستى پزیشکى نەیتوانیوە بزانێت هۆکارەکەى چییە، بەڵام ئەوانەى تووشبوون دەبێت پشتگیرى دەوروبەریان وەربگرن و هاوکارى بکرێن، چونکە تا ئێستاش چارەسەرێکى تەواوەتى بۆ ئەم نەخۆشییە نەدۆزراوەتەوە.

چەندان هۆکار و ئاماژەش هەن کە وا دەکات زووتر ئەم نەخۆشییە دەستنیشان بکرێت، ئەم ٢٥ نیشانەیەش لە دیاریترینیانن.

١- لەبیرچوونەوە.

٢- کاردانەوە و تێکچوونى بارى دەروونى.

٣- کەمى تواناى بڕیاردان.

٤- کێشەى پارە و ژمێریارى.

٥- قورسى کارە ئاساییەکان.

 ٦- نەبوونى پلان و نەمانى توانا بۆ چارەسەرکردنى کیشەکان.

٧- دانانى شتومەکەکان لە شووێنى هەڵە.

٨- تێکەڵکردنى شوێن و کات.

٩- توانى قسەکردنى کەمدەکات، لە ناوەڕاستى گفتوگۆکاندا لەپڕ دەوەستیت.

١٠- ونبوون و نەدۆزینەوەى ڕیگا.

 ١١- دووبارە کردنەوەى زۆرى کارێک یان قسەیەک.

١٢- کاتێک سەیرى ئاوێنە دەکات کەسێکى تر دەبینێت.

١٣- خۆسەرقاڵکردن بە کارى بێ سوودەوە.

١٤- نەمانى چالاکى کۆمەڵایەتى.

١٥- نەمانى گرنگیدان.

 ١٦- نەناسینەوەى خێزان و هاوڕێکان.

١٧- لەرزین و نەکانى تواناى بەکارهێنانى دەستەکان بۆ کارە وردەکان.

١٨- نەمانى تواناى لەبرەکردن و داکەنینى جلوبەرگ.

١٩- گرنگینەدان بە پاکوخاوێنى خۆى.

٢٠- بیرچوونەوەى خواردن و خواردنەوە.

 ٢١- وتنى وشەى نەگونجاو، نەدانى پارە لە کاتى کڕینى شتومەکدا.

٢٢- گومان و خەیاڵکردن لە شتانێک کە بوونیان نییە.

٢٣- توندوتیژى جەستەى و وشەى.

٢٤- کێشەى خەوتن.

٢٥- ڕەفتارى منداڵانە.

 

سایتی NRT2