• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 113
  • یەكشەممه 19/2/1395
  • رۆژژمێر :

چەند هۆكارێك واتلێدەكات كەچەپ كەمتر بخۆیت

كەچەپ


 

هەندێ كەس لەگەڵ خواردنی چەند ژەمێك لە خواردنی خێراكان كەچاب و مایۆنیز بەكاردەهێنن ، بەڵام زیادە ڕەویكردن لە خواردنی كەچەپ  چەند زیانێكی دەبێت بۆ تەندروستی و ئەم چەند هۆكارە واتلێدەكات زیادە ڕەوی نەكەیت لە خواردنی ئەم جۆرە سۆسەدا .

1- كەچەپ  بڕێكی زۆر (گیراوەی فركتۆزی گەنمەشامی) لە پێكهاتەیدا هەیە و ئەمە ئاستی شەكری ناو خوێن بەرز دەكاتەوە و بەردەوام خواردنی كەچاب و بەبڕێكی زۆر كاریگەری دەبێت لەسەر تەندروستی جگەر و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و قەڵەوی زیاد دەكات و كۆئەندامی بەرگری لاواز دەكات .

 

2-لەناو كەچەپ  سركەی دڵۆپێنراو و شەكر هەیە و هەر یەك كەوچك لە كەچاب چوار گرام شەكر لە پێكهاتەیدا هەیە و ئەم بڕەش گونجاو نیە و زیانی دەبێت بۆ تەندروستی .

 

3-خواردنی كەچەپ  سوود بە تەندروستی ناگەیەنێت چونكە هیچ بەهایەكی خۆراكی نیە و نە ڕیشاڵ نە پرۆتینی سوود بەخش لە پێكهاتەیدا نیە و تەنها لە شەكر و چەند پێكهاتەیەكی دەستكاریكراو لە ڕووی بۆماوەییەوە پێكهاتوە .

وێستگە ستایل