• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 184
  • شەممه 18/2/1395
  • رۆژژمێر :

بەشێکی مریشک چرچی پێست لەناودەبات

چربی مریشک

 

کۆلاجین، پڕۆتین و کالیسیۆم بۆ جوان مانەوەی پێست و درەوشانەوەی زۆر پێویستە و ئەم سێ ماددەیەش لە قاچی مریشکدا هەن و کاریگەرییەکی زۆریان هەیە لە چارەسەری چرچبونی پێستدا.
کۆلاجین ماددەیەکە وەک لکێنەرێک لەلەشدا کار دەکات، بەم هۆیەشەوە پێست لە چرچبون دەپاریزێت، کۆلاجین پێشتر وەک ماددەیەکی سوودبەخش تەنها بۆ ئێسک و دڵ ناسێنرابوو، بەڵام بە پێی چەند لێکۆڵینەوەیەک دەرکەوت بۆ پێست و جوانی ڕوخسار زۆر بەسوودە.
بۆ بوونی پێستێکی ساف و تەندروست پێویستە ئەو خۆراکانە بخورێن کە دەوڵەمەندن بە کالیسیۆم و پڕۆتین، لە قاچی مریشکدا هەرسێ ماددەی کۆلاجین و پڕۆتین و کالیسیۆم هەن کە هۆکارێکی سەرەکین بۆ لەناوبردنی چرچی پێست و بەجوانی مانەوەی ڕوخسار.