سه‌ڵاته‌یه‌كی خۆش ئاماده‌بكه
سه‌لاته جۆری زۆره‌و به‌چه‌ندین شێواز‌و له‌چه‌ندین كه‌ره‌سته ئاماده ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت شاره‌زایانی بواری خۆراك‌و شێفه‌كان به‌رده‌وام، تاقی كردنه‌وه‌ی خۆشترین خواردنه‌كان ده‌كه‌ن‌و له ریستۆرانته‌كاندا، هه‌روه‌ها به‌رنامه تایبه‌ته‌كانی خواندا پێشكه‌شی ده‌كه‌ن.
ماڵپه‌ڕی (ئه‌مكائاباد)ی عه‌ره‌بی، پێكهاته‌ی سه‌ڵاته‌یه‌كی نوێی بڵاوكردۆته‌وه كه زۆر به‌چێژه‌و پێكهاته‌كانیشی بریتین له:
(جه‌رجیر، پیازی سور، خه‌یار، ته‌ماته، په‌نیر، كاكڵه گوێز)، سه‌ره‌تا جه‌رجیره‌كه ئاماده‌ده‌كرێت‌و ده‌شۆرێته‌وه پاشان ورد ده‌كرێت، به‌ڵام زۆر ورد نا، دواتر خه‌یارو په‌نیری سه‌لك‌و ته‌ماته‌و پیازه‌كه‌ش ورد ده‌كرێَت‌و هه‌موو كه‌ره‌سته‌كان تێكه‌ڵده‌كرێن.
پاشان ده‌خرێته سه‌ر ده‌فرێك‌و ئاوی لیمۆ‌و سركه‌ی بیبه‌ری هاراو كه‌مێك زه‌رده‌چه‌وه‌ی پێوه ده‌كرێت‌و ده‌شتوانن بۆ ئاره‌زووی خۆتان، زه‌یتونی ڕه‌شی وردكراوی له‌سه‌ر دابنێن‌و پێشكه‌شی بكه‌ن.
سایتی هەواڵی ناوخۆ