تاڤگەکانی قەڵاتی شیراز
تاڤگەکانی قەڵاتی شیراز کەوتۆتە سەر پارێزگای فارس و باکووری شاری شیرازەوە. قەڵات ناوی گوندێکە کە لە ٣٦ کیلۆمەتریی باکووری رۆژئاوای شیراز و لە ناوچەیەکی دڵڕفێن و تەپۆڵکەیی لەتەنیشت کانیاوێکی جوان و چڕستانێکی لە دار و سەوزەڵانی، هەڵکەوتووە. خەڵکی ئەم گوندە بە شێوەیەکی نیوە سوننەتی خەریکی کشت و کاڵ و مەڕداریی و باخداریین و هەندێکیشیان کاری کڵاشچنین و گیوەدوورینن.
زاراوەی خەڵکی ئەم گوندە پاشماوەیەکە لە فارسی میانەی باشووری رۆژئاوا.لەم گوندەدا بیناگەلێک هەن کە شایستەی پاراستن و تۆمارکردنن، لەوانەش کڵێسەی گوندەکەیە کە لەلایەن میسیۆنێرە ئایینییەکانەوە و لە نێوان جەنگی یەکەم و دووهەمی جیهانیی دا بینا کراوە کە دیواری دەرەوەی کڵێسەکە مەترسی رووخان و ڕمانی لەسەرە.
قەڵات گەندێکە بە دوو پێکهاتی کۆن و نوێوە کە جیاوازییەکانیان لە شێوازی بیناسازیی و میعماری کۆن و نوێوە دەردەکەوێت. پێکهاتی و لاختی کۆنی گوندەکە کە بە گوندی کەونینەیی ناوبانگی دەرکردووە، پێشینەیەکی زۆر درێژ و لەمێژینەی هەیە و شێوازی بیناسازی و میعمارییەکەی دانسقە و تاقانەیە.
پێکهات و لاختی نوێی گوندەکە لە بەرپی و ژێریی پێکهاتە کۆنەکە درووست کراوە کە بەشێوەیەکی درێژکۆلە و تاڕادەیەک پان لە تەنیشت رووبارێک کە ئێساتەکە وشکی کردووە، هەڵکەوتووە و لە گۆشەی رۆژهەڵاتیی گوندەکە رۆنراوە.
لە گۆشەی رۆژئاوایی پێکهاتە نوێکەوە تەپۆڵکەگەلێکی جۆراوجۆر هەن لە بیناسازی بەشێوەیەکی پەرتەوازە تێیدا ئەنجام دراوە و بە گەڕەکی "گوڵ کروشک" ناوبانگی دەرکردووە. بۆ گەیشتن بە گوندی قەڵات دەبێت لە شیرازەوە مەودایەکی ٤٠ کیلۆمەتری بەرەو شاری یاسوج ببڕین. گوندی قەڵات خاوەنی دوو تاڤگەی جوان و سەرنجڕاکێشە کە لەبەرزاییەکانی رۆژهەڵات پاش باخەکانی گوند هەڵکەوتووە و تافەی دێت.
سایتی جام کوردی