• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 503
  • سێ شەممه 14/2/1395
  • رۆژژمێر :

سودەكانی خواردنی گەنمەشامی كوڵاو

گەنمەشامی كوڵاو


 

گەنمەشامی یەكێكە لەجۆرەكانی دانەوێڵە و لەسەرتاسەری دونیادا ئارەزوو لەسەر خواردنی ئەم خۆراكە هەیە و و بە چەند ڕێگەیەكی جیاواز ئامادە دەكرێت ودەتوانرێت لەكاتی ئامادەكرندیت چەندین تامی جیاوازی بۆ زیاد بكرێت .

گەنمەشامی زەرد چەندین جۆری جیاواز لە پێكهاتە خۆراكیە سوود بەخشەكان  و ڕیشاڵ و ڤیتامین لە پێكهاتەیدا هەیە و ئەمانەش هەرسی گەدە ئاسان دەكەن جگە لەوەی هەبونی ترشی فۆلیك و سیامین و ڤیتامین سی لەناو گەنمەشامیدا وایكردوە ئەم خۆراكە بەرگری جەستە دژی نەخۆشیەكان زیاد بكات .

 


خواردنی كوپێك گەنمەشامی كوڵاو 124 گەرمۆكە بە جەستە دەدات ئەمە جگە لەوەی تامی خۆشە و كۆلیسترۆڵ و چەوری لە پێكهاتەیدا نیە و نابێتە هۆی بەرزبونەوەی كۆلیسترۆڵی زیانبەخشی ناو خوێن .

خواردنی گەنمەشامی كوڵاو گەدە چالاك دەكەن و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و ملولەكانی خوێن كەمدەكەنەوە و ئاستی شەكری ناو خوێن ڕێكدەخات و ئێسكەكان بەهێز دەكات و چاو بەهێز دەكات .

ئێستا دوای ئەوەی سوودەكانی ئەم خۆراكەت زانی دەتوانیت چێژ وەربگریت لە خواردنی گەنمەشامی كوڵاو .

وێستگە ستایل