سرکەی سێ‌و به‌سوده و باشترین چاره‌سه‌ره
بێگومان سركه‌ی سێ‌و یه‌كێكه له به‌كارهێنراوه سروشتیه به‌سوده خۆراكیه‌كان، جا ئایا سركه‌ی سپی بێت یاخود سركه‌ی سێ‌و.
سووده گرنگه‌كانی سركه‌ی سێ‌و:
سركه‌ی سێ‌و پێكهاته‌یه‌كه خواردنه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی زه‌بحه‌ی دڵ، به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی چه‌وریه‌كی زۆر ده‌خۆن، یارمه‌تیده‌ریشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی جگه‌ره كێشان و خه‌مۆكی و دڵه‌راوكێیه‌وه تووشی زه‌بحه‌ی دڵ ده‌بن، یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی به‌رزی په‌ستانی خوێنه‌وه تووش ده‌بن، جگه له‌وه‌ی ده‌توانی رۆژانه چه‌ند جارێك ئاو و سركه وه‌ربده‌یت له‌ده‌مت، تا به‌دوور بكات له حه‌ساسیه‌ت.
توێژه‌ره‌وان باس له‌وه ده‌كه‌ن سركه‌ی سێ‌و زۆر به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی راهێنانی وه‌رزشی ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی راكردن، چونكه ره‌نگه پێیه‌كانیان تووشی هه‌وكردن و خورو یان بۆنی ناخۆش بێت، هه‌ر بۆیه دانانی پێیه‌كانت له‌ناو ده‌فرێكی پر سركه و ئاودا زۆر به‌سوده و باشترین چاره‌سه‌ره.
بۆ دابه‌زاندنی كێشت به‌شێوه‌یه‌كی خێرا، پێویسته په‌نا به‌ریته به‌ر خواردنی ته‌ندروست وه‌ك میوه و سه‌وزه، له‌گه‌ڵ خواردنی سركه‌ی سێ‌و و ئاو پێش ژه‌مه خۆراكیه‌كان، به‌تایبه‌تی كاتێك چه‌وری و شیرینی زۆر ده‌خۆیت، باشترین میوه‌ش بۆ دابه‌زاندنی كێش سێوی سه‌وزه.
یه‌كێك له سووده گرنگه‌كانی سركه‌ی سێ‌و بۆ له‌ش بریتیه له مژینی كالسیۆم و كانزا به‌سووده‌كان بۆ له‌ش له‌و خۆراكانه‌ی ده‌یخۆیت.
سركه‌ی سێ‌و زۆر یارمه‌تیده‌ره بۆ گه‌ده و كرداری هه‌رس خێرا ده‌كات، رێگه له كۆبونه‌وه‌ی شیرینی و چه‌وری و كاربۆهێدرات ده‌گرێت تا كۆببنه‌وه له له‌شدا و كێش زیاد بكه‌ن.
سركه‌ی سێ‌و باشترینه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری سه‌ر، به‌ڵام به به‌كارهێنانی پارچه‌یه‌ك قوماش ته‌ركردنی به سركه و ئاو دانانی له‌سه‌ر ناو چه‌وان یان هه‌ڵمژین و بۆنكردنی به‌شێوه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆ.
خواردنی سركه‌ی سێ‌و باشترینه بۆ به‌دوورخستنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و جۆره‌كانی.
خه‌ندان