خۆتان لەخورادنی جگەری مریشک بپارێزن
جگەری مریشک یەکێکە لەو خۆراکانەی ئەگەر بەجوانی نەکوڵێنرێت بەهۆی ڤایرۆسێکەوە دەبێتە هۆی ژەهراویبونی هەموو مریشکەکە و زیان بەتدروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.
لەسەر بنەمای لێکۆڵينه‌وه‌ىەکی پسپۆڕانی به‌ريتانيا له‌سه‌ر خواردنى مريشک ده‌رکه‌وتووه که جگه‌رى مريشک خۆراک ژه‌هراوى ئه‌کات و هۆکارێکى کاريگه‌ر و به‌هێزيشه بۆ توش بوونى مرۆڤ به نه‌خۆشييه‌کان.
ئه‌و پسپۆڕانە ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه‌کردووه که جگه‌رى مريشک جۆرێک له ڤايرۆسى تێدايه که ئه‌گه‌ربێت و باش نه‌کوڵێت ئه‌و ڤايرۆسه نامرێت و سه‌رەئه‌نجام هه‌موو مريشکه‌که توشى ئه‌و ژه‌هراویبوونه ده‌کات.
به‌هۆى خواردنى جگه‌رى مريشکه‌وه ته‌نها له به‌ريتانيا و وێڵز ساڵانە زیاتر لە ٦٠٠ هەزار که‌س توشى نه‌خۆشى ژه‌هراوى بوون دەبن.
نيشانه‌کانى ئه‌م نه‌خۆشييه بریتین لە سک چوون، ئازارى گه‌ده، تاى به‌رز و هه‌ست کردنه به بێتاقه‌تييه‌کى زۆر، ئه‌م نيشانانه بۆ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێکیش به‌رده‌وام ده‌بن.
سایتی کانالی ئێن ئار تێ