گەشەکردنی منداڵ
پسپۆڕانی بواری خۆراك ڕوونی دەكەنەوە كە دایك و باوكان دەتوانن بەم ڕێگایانە هەنگاو بنێن بۆ ئەوەی منداڵەكانیان بپارێزن لە باڵاكورتی.
1.پێدانی كالیسیۆم،كەلە گرنگترین هۆكارەكان دادەنرێت بۆ گەشەی ئێسك.
2.پرۆتین، دەكدرێت لە خۆراكەكانی (ماسی، هێلكە، گۆشتی سوور و پاقلەمەنییەكان) دەتوانن بۆیان دابین بكەن.
3 شیر، سەرچاوەیەكی گرنگی كالیسیۆمە و ڤیتامین ئەی و پرۆتینی تێدایە بۆیە پێدانی بە منداڵ هۆكار دەبێت بۆ گەشەیان.
4.خوێی كانزایی، وەك یۆد و ئاسن ومەگنسیۆم و فسفۆڕ و كە رۆڵی گەورەیان لە دیاریكردنی درێژی و كێشی لەش هەیە بە تایبەت بۆ منداڵان.
5. شیرەمەنی (ماست، پەنیر، ئایس كرێم) كە یاریدەرن بۆ گەشەی ئێسك و درێژبوونی باڵا بەو هۆیەی ڤیتامینەكانی ئی و دی و بی و ئەی و پرۆتین و كالیسیۆمیان تیادایە.
6.ڤیتامینەكان، هەموو ڤیتامینەكان بەگشتی بەسوودن بەتایبەتی ڤیتامین دی.
7. هێلكە، بۆ درێژبوونی باڵا پێویستە منداڵ هەموو رۆژێك هێلكە بخوات.
8. گۆشتی مریشك و ئاژەڵ كە رێژەیەكی زۆری پرۆتینیان تیادایە و پێویستە بۆ خۆراكی منداڵ پەرەی پێبدرێت.
9.میوە و سەوزە، لەوانە (شفتی، مانگۆ، فاسوڵیا، گێزەر، برۆكلی، سپێناغ، پەتاتە،لیمۆ، پرتەقال، تەماتە).
سایتی هەولێر