له ماڵه‌وه ته‌ڵه‌ی به چێژ دابنن
چه‌ره‌ز
هه‌موو ساڵێک خه‌ڵکی به به‌ڕێوه‌بردنی جێژنی جوار شه‌ممه سووری ده‌رۆنه پێشوازی جێژنی نه‌ورۆز . وای لێ هاتوه که ئه‌گه‌ر جێژنی جوار شه‌ممه سووری به‌ڕێوه نه‌چێت، هه‌ست ئه‌که‌ین ئاماده‌ی ڕۆیشتنه نێو ساڵی نوێمان نیه . له‌م جه‌ژنه‌دا له ته‌نیشتی چه‌ن کارێکی تایبه‌ت ، شێعری تایبه‌تیش ده‌خوێنرێته‌و و هه‌روه‌ه له‌م شه‌وه‌دا خوارده‌مه‌نی جۆرا و جۆر ، له هه‌ر ماڵێکدا ده‌بینرێت . له‌م شه‌وه‌دا خه‌ڵکی له ته‌مه‌نی جۆرا و جۆر خه‌ریک ده‌بن به ئاگر کردنه‌وه و یاری کردن به ئاگر. له ڕاستیدا خه‌ڵکی ده‌یانه‌وێ شاد بن و جم و جۆڵ و خۆشحاڵی خۆیان ده‌رببڕن .
تێکۆشن ناو ماڵتان بۆ منداڵه‌کانتان سه‌رنج ڕاکێشتر بکه‌ن . وه‌کوو کۆ کردنه‌وه و درۆست کردنی خوارده‌مه‌نی به چێژ ، فیلمی کارتۆن و یاری گرووپی و خواردنی ڤیتامین .
بێ گۆمان خه‌ڵکی له شه‌وی چوارشه‌مه سوریدا به دوای خۆسی کردن و گۆڕانکاری ده‌رونین. له‌و شه‌وه‌دا ده‌توانن له‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی که شادی هێنه‌رن ، زۆرتر که‌ڵک وه‌ربگرن . دانه‌وێڵه ڕۆنیه‌کان و ڤیتامینه‌کانی B1 و B2 له‌و خواردنانه‌ن که وزه درۆست ده‌که‌ن له له‌شدا و ده‌بنه هۆی سادی و خۆشحاڵی له مرۆڤدا . که وابوو چه‌ره‌سه‌کان و مێوه‌ی وشک و هه‌روه‌ها ئاش، لایه‌نگرانی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌م شه‌وه‌دا.
ماڵه‌که‌تان ورووژێنه‌ر بکه‌ن
باشتر ئه‌وه‌یه که دایک و بابه‌کان منداڵانی بچووکتری خۆیان له‌م جێژنه میژوییه بێ به‌ش نه‌که‌ن . به‌ڵکه به پێک هینانی جێگاێیکی هێمن وه‌کوو ناو حه‌وش به ئاگادارێیکی زۆره‌وه به هه‌ڵ کردنی ئاگری بچووک له گه‌ڵ ئه‌واندا خه‌ریک بن به یاری و خۆشی کردن . به‌م جۆره هه‌م منداڵه‌کانتان له گه‌ڵ ئه‌م جێژنه کۆنینه ئاشنا ده‌بن هه‌م ده‌توانن به‌بێ ئه‌وه‌ی که له مه‌ترسیدا بن خه‌ریک بن به یاری کردن و خۆشحاڵی کردن و ڕژاندنی ورووژی خۆیان .
ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆێیک ئه‌م کاره‌شتان بۆ نه‌کرا ، تێکۆشن نێو ماڵه‌که‌تان بۆ ئه‌وان سه‌رنج ڕاکێشتر بکه‌ن به کۆ کردنه‌وه و درۆست کردنی خوارده‌مه‌نی به چێژ ، فیلم و کارتۆن و یاری گرووپی و حه‌تا ده‌توانن مێمانیان بۆ بگرن .
باشترین کارێ که دایک و باب ده‌توانن بۆ منداڵه‌کانیان بکه‌ن ئه‌مه‌یه که به‌ر له چوارشه‌مه سووری ئاستی زانستی منداڵه‌کانیان ببه‌نه سه‌ره‌وه سه‌باره‌ت به‌و مه‌ترسیانه‌ی که له سه‌ر ڕێگایاندا هه‌یه به هۆی ئاگر کردنه‌وه و ته‌ق و پۆق و فێریان که‌ن که‌چۆن له‌و مه‌ترسیانه خۆیان بپارێزن ؟
بێ گۆمان به چاودێری کردنی بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی هێمنی ده‌توانن سه‌لامه‌تی خۆتان و بنه‌ماڵه‌تان بپارێزن . جاک وایه که ئه‌م خاڵانه چه‌ن جار سه‌رنج بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی سوور ، که‌ڵکیان لێ وه‌رگرن .
1- تێکۆشن حه‌تا ته‌واشای ئه‌و کاره مه‌ترسیدارانه‌ی که خه‌ڵکی ده‌یکه‌ن ، مه‌که‌ن . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌واشاچی بینه‌ری بێ تاوانی ئه‌و کاره‌ساتانه‌یه . له به‌ر ئه‌وه‌ی له کاتی ته‌قینه‌وه‌دا ، کۆت و تیکه‌ی ئه‌و ماده ته‌قمه‌نیانه به ده‌ور و به‌ردا بڵاو ده‌بنه‌وه و ده‌په‌ڕێن. له‌وانه‌یه له‌و تیکانه بخوات به ده‌موو چاو و له‌شتان.
2- وریا بن که منداڵه‌کانتان وه یان ده‌و ر و به‌ریه‌کانتان ، ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه نه‌خه‌نه سه‌ر داره‌کان و سه‌ربانه‌کان وه یان حه‌وش و ماڵی خه‌ڵکی .
3- له جێگای به‌سراودا له فشفشه که‌ڵک مه‌گرن و ئه‌م کاره حه‌تمه‌ن له جێگای کراوه‌دا بێت.
4- له ئاگردانی چه‌رخی ماشین و کارتۆن دووری بکه‌ن، له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی پیس کردنی هه‌وا .
5- ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێ ئاگر بکه‌نه‌وه حه‌تمه‌ن با ئاگره‌که‌تان بچووک بێ و له ماده‌ی ئاگراوی به ڕاستی دووری بکه‌ن .
6- قتوی کانزایی مه‌خه‌نه نێو ئاگر له به‌ر ئه‌وه‌ی دوای ته‌قینه‌وه تیکه‌کانی بڵاو ده‌بێ به ده‌ور و به‌ردا .
7- حه‌تمه‌ن له نێو ماشینه‌که‌تاندا با به‌تڵی ئاگر کۆژاندنه‌وه‌تان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئاگرێک که‌وته‌وه بتوانن به‌ری بگرن .