• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2154
  • دوو شەممه 4/12/1393
  • رۆژژمێر :

هەندێك منداڵ نەخۆشیی دەگمەنیان هەیە


لەگەڵ پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا و پیسبوونی ژینگە بە هۆی پیشەسازییەوە، مرۆڤ تووشی چەندەها نەخۆشینی دەگمەنی جەستەیی و دەروونی دەبێت.

ئەو منداڵانەی كە بە نەخۆشییەكی زکماکەوە لە دایك دەبن وەك دڵەكونە، کەلەلێو و کەلەلچ (ئەوانەی وا لێو یان لچیان کەلە).

لە كوردستانیش بە قسەی دكتۆرێكی نەشتەرگەریی منداڵان ساڵ لە دوای ساڵ ئەم نەخۆشیانە زیاد دەكات. ڕۆژنامەی هەولێر لە زاری چەند دكتۆرێكی منداڵان تیشك دەخاتە سەر ئەو منداڵانەی كە بە نەخۆشییەكی نوێ یان دەگمەن لە دایك دەبن.

 

جۆری نەخۆشییەكان

ئەو دكتۆرە باسی لە شەلەل قۆڵۆن كرد لە منداڵانی تازەلەدایكبوو كە حاڵەتێكی زۆر دەگمەنە و پێویستە بەشی لەكاركەوتووی قۆڵۆن ببڕدرێت.

ئایا ئەو منداڵانە چاك دەبنەوە؟ لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كە ئایا ئەو منداڵانە دەتوانن بە شێوەیەكی ئاسایی بژین لەدوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری؟ د. كارزان گوتی: "بەشێكیان چاك دەبنەوە و دەتوانن بە ئاسایی بژین بەڵام هەندێكیشیان پێویستیان بە چاودێرییەکی بەردەوام هەیە و خۆیشیان دەبێ سەردانی دكتۆر بكەن بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی و چارەسەر."

هۆكاری ئەو نەخۆشیانە


لەبارەی هۆكاری تووشبوونی منداڵان بەو نەخۆشیانە د. دەوەند لە نەخۆشخانەی ڕاپەڕینی تایبەت بە منداڵان گوتی: "بەكارهێنانی دەرمان و چارەسەر لە لایەن ئافرەتی دوو گیان بە بێ ڕێنمایی دكتۆری تایبەت و نەخۆش كەوتنی دایكەكە لە كاتی دووگیانی یان گرتنی تیشك (ئەشیعە)، لەو هۆكارە سەرەكیانەن وادەكەن منداڵێكی نەخۆش لە دایك ببێت. لەوەش گرنگتر خزمایەتی نێوان ژن و مێرد هۆكارێكی سەرەكیە بۆ گواستنەوەی نەخۆشی بۆ منداڵەكەیان. پیسی ژینگەو خراپی جۆری خواردن دوو هۆكاری ترن."

بە پێی قسەكانی دكتۆر كارزان كە ماوەی شەش ساڵە لە نەخۆشخانەی ڕاپەڕین كاردەكات ساڵ بە ساڵ ژمارەی ئەو منداڵانەی كە بە نەخۆشی دەگمەن لە دایك دەبن لە زیادبووندایە، پێشتر ئەگەر هەفتەی یەك یان دوو نەشتەرگەریمان بۆ ئەو جۆرە نەخۆشانە كردبا، ئێستا ڕۆژانە نەشتەرگەرییان بۆ دەكەین.

  هه‌ولێر