ناوکه‌که‌وتن
ناوکه‌که‌وتن يه‌کێک له‌و کێشانه‌يه که زۆر له‌جيهاندا باوه. ته‌نيا هه‌ر ئێش و ئازاره‌که‌ي نييه که ته‌نگمان پێ هه‌ڵه‌چنێت به‌ڵکوو ئه‌بێته هۆي تێکشێواني کاري کۆده‌زگاي هه‌رسيش. جا ناوکه که‌وتن هۆکاري زۆره که ئێمه لێره ئاماژه به چه‌ن دانه‌يان ئه‌که‌ين.
- خراپ دانيشتن،
- هه‌ڵگرتني شتي قوورس،
- له‌ناکاو جووڵانه‌وه،
- سپاسمي ماسوله‌کان
و سترێس و دڵه‌خووپه
ڕه‌نگه له‌به‌ر يه‌کێک له‌وانه ناوکي ئێمه له جێگه‌ي خۆي بترازێت. هه‌ندێ جار ئه‌و ترازانه دياره و هه‌ندێ جاريش ته‌نيا به فه‌حسي پزيشک ده‌رئه‌که‌وێ.
کاتێک ناوکمان ئه‌که‌وێ له ڕاستيدا ئه‌و به‌شه‌ي کۆئه‌ندامي هه‌رسمان که ناوک که‌وتۆته سه‌ري گوشاري بۆ دێ. هه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌بێته هۆي ئه‌وه‌ي خوێن به هاساني له‌و جێگه‌يه‌دا هاتووچۆ نه‌کات و کێشه‌ي مه‌عيده و ڕێخۆڵه و شتي تريشي به‌دواوه‌ي بێ.
گه‌ر سه‌رنجتان دابێ ئه‌و که‌سانه‌ي که زووبه‌زوو ناوکيان ئه‌که‌وێ زۆر کز و لاواز و زه‌رد و زواڵن.
لاي خۆمان زۆر که‌س هه‌ن له‌م بواره‌دا پسپۆڕن . ڕه‌نگه خوێنده‌واريش نه‌بن به‌ڵام خه‌ڵک ئه‌وه‌نده‌ي چوار پزيشک متمانه‌يان پێيان هه‌يه. زۆر جار سه‌ري نه‌خۆشه‌که به په‌ڕۆيه‌ک تووند تووند ئه‌پێچنه‌وه و يان باڵي به په‌ڕۆيه‌ک ئه‌جه‌ڕێنن که به‌ڕاستي ژانه‌که‌ي تاقه‌ت پڕووکێنه. به‌هه‌ر حاڵ ڕاسپێري ئێمه ئه‌وه‌يه که باشتر وايه پێش ئه‌وه‌ي بچيت و سه‌رت يان باڵت بجه‌ڕێن، سه‌رداني پزيشک بکه تا چاره‌سه‌ري بکا بۆت.