جگەرەکێشان تووشي ئهم نهخۆشييهت دهکات
توێژينەوەيەکي زانکۆيهکي ئەمەريکا دهيخست کە جگەرەکێشەکان زياتر تووشي ئازاري درێژخايەني پشت دەبن و وازھێنان لە جگەرە لەو نەخۆشييە رزگاريان دەکات.
بهپێي ههواڵي کوردپرێس به گێڕانهوه له تبيان: لەتوێژينەوەيەکدا کە لەزانکۆي (Northwestern) شيکاگۆ ئهنجام درا و (160) کەس بەشدارييان تێيادا کرد که ئازاري درێژخايەني پشتيان ھەبوو.
بە بەکارھێناني زانيارييە دەستکەوتووەکان و پشکنيني پزيشکي ئاماري پێشوو، دەرکەوت ئەو کەسانەي جگەرەکێشن سێ ئەوەندەي کەسێکي ئاسايي، ئەگەري تووشبوونيان بەو جۆرە ئازارە ھەيە، ھەروەھا ئەگەري تووشبوون لە کەسێکدا کە واز لە جگەرە دەھێنێت زۆر دادەبەزێت و رزگاري دەبێت لەو نەخۆشييە.
ئەو جۆرە ئازارە درێژخايەنە و بۆماوەي (12) ھەفتە لە پشتدا دەبێت و دواتريش دووبارە دەبێتەوە، ئازارەکە دەگەڕێتەوه بۆ پەيوەندي دوو بەشي مێشک کە کۆنترۆڵي خوويەکي وەک جگەرە دەکەن و لە جگەرەکێشدا پەيوەندي ئەو دوو بەشە زۆر پتەوە، ھەروەھا جگەرە شێوازي وەرگرتني سيگناڵە دەمارييەکان تێکدەدات و ئەو دوو بەشەي مێشک پەرە بەئازاري خانەکاني پشت دەدەن، ھيچ دەرمانێکي ئازارشکێنيش ناتوانێت بۆماوەيەکي زۆر ئازارەکە نەھێڵێت و ھەربۆيە جگەرەکێشەکان دەبێت واز بھێنن لە جگەرە و خۆيان لە ئەگەري تووشبوون بپارێزن.