ئه‌شکه‌وتي شه‌يتاني ڕه‌ش؛ تۆقێنه‌رترين شوێني جيهان
له هه‌ورازي چياي "کاشکۆلاک" هه‌ڵکه‌وتوو له باشووري سيبري له خاکي کۆماري "خاکاسي" ئه‌شکه‌وتێک بووني هه‌يه که خه‌ڵکي ناوچه‌که، ئه‌و ئه‌شکه‌وته به ناوي "ئه‌شکه‌وتي شه‌يتاني ڕه‌ش" ده‌ناسن و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که يه‌کێک له تۆقێنه‌رترين شوێنه‌کاني جيهانه.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس: ئه‌شکه‌وتي "شه‌يتاني ڕه‌ش" له ميانه‌ي ده‌يه‌ي ڕابردوو له‌لايه‌ن زه‌وين ناساني مۆسکۆوه دۆزراوه‌ته‌وه. قووڵاييه‌که‌ي 49 مه‌تر و درێژاييه‌که‌ي زياتر له 800 مه‌تره به‌ڵام نابێت زياتر له ئاستێک به قووڵايي ئه‌م ئه‌شکه‌وته نێزيک ببيته‌وه.
ده‌ڵێين له ساڵي 1960ي زاييني گرووپێک له 20 خوێندکار ڕۆيشتنه ئه‌شکه‌وتي کاشۆلاک و ته‌نانه‌ت دوو کچ که تا ئاستي مردن ترسيابوون له‌و ئه‌شکه‌وته گه‌ڕانه‌وه. پاش ماوه‌يه‌ک يه‌کێک له‌وان له نه‌خۆشخانه‌يه‌کي ده‌رووني گياني له‌ده‌ستدا و له چاره‌نووسي که‌سي دووه‌م هيچ هه‌واڵێک به‌ده‌سته‌وه نييه.
له ساڵي 1996ي زاييني پێنج گه‌شتيار له‌م ئه‌شکه‌وته شوێن بزر بوون و ته‌نيا که‌سێک که له‌م ئه‌شکه‌وته ڕزگاري بوو له دێوزمه‌يه‌کي تۆقێنه‌ر و ده‌رگايه‌کي ئاگر له ديواري به‌ردينه‌ي ئه‌شکه‌وته‌که باسي ده‌کرد. ئه‌م گه‌نجه له نه‌خۆشخانه خه‌وێندرا که له ماوه‌ي دوو حه‌وته‌دا به‌هۆي نه‌خۆشييه‌کي نه‌ناسراوه‌وه گياني له‌ده‌ست دا.
ساڵيانێکي زۆره که کارناسان هه‌وڵ ده‌ده‌ن وه‌ڵامێکي زانستي بۆ ئه‌م سه‌ير و سه‌مه‌ره بدۆزنه‌وه و به يارمه‌تي ئامێره پێشکه‌وتوه‌کان توانيان ڕووداو و جووڵه‌ي سه‌ير له ناوخۆي ئه‌م ئه‌شکه‌وته‌دا تۆمار بکه‌ن. له کاتێکدا که ئه‌شکه‌وته‌که خاڵييه هيچ ڕووداوێک ڕوو نادات، به‌ڵام له کاتي چووني مرۆڤ بۆرکاني مه‌گناتيسي ده‌ستپێده‌کات و هه‌روه‌ها جيهازه زانستييه‌کان سيگناڵێکي لاوازيان تۆمار کرد که سه‌رچاوه‌که‌ي له قووڵاييه‌کاني زه‌ويندا بوو.
باوه‌ڕي زانايان له‌باره‌ي ئيمپاڵسه سه‌يره‌کان که به فڕکانسێکي دياريکراو له‌ناکاودا ئاشکرا ده‌بن جياوازي يه‌کتره و ژماره‌يه‌کي ديکه له‌سه‌ر ئه‌و بڕوايه‌ن که ئه‌م سيگناڵانه ده‌ستکردن.