شێوازي دروست كردني دۆينه، خواردنێكي كورده‌واري
دۆينه خواردنێكي كۆني كورده‌واريه له كۆنه‌وه له كورده‌واريدا به خواردنێكي ناياب ناوي ده‌ركردووه و له‌زستاندا زياترده‌خورێت.
دۆينه دووجۆري هه‌يه:
له ناوچه‌ي شاره‌زوو به‌ساوه‌ر ده‌كرێت.
ناوچه‌ي هه‌وراماندا به بڕوێش ده‌كرێت.
شێوازي دروست كردني:
سه‌ره‌تا دۆيه‌كه‌ي خه‌ست ده‌كرێته‌وه و له‌گه‌ڵ ساوه‌ره‌كه‌دا تێكه‌ڵي ده‌كرێت و بۆ ماوه‌ي (5-6) رۆژ داده‌نرێت و دواي به‌سه‌لك ووشكي ده‌كه‌يته‌وه له به‌ر خۆر.
شێوازي لێناني:
دۆينه‌ي ساوه‌ر چه‌ند سه‌لكێكي له‌گه‌ڵ ئاو ده‌خرێته سه‌ر ئاگر به نه‌رمي تا جوان ده‌كوڵێت و خه‌ست ده‌بێته‌وه پاشان ده‌كرێته قاپه‌وه‌و رۆني به‌سه‌رداده‌كرێت و پێشكه‌ش ده‌كرێت .
جۆري دووه‌م:
سه‌ره‌تا دۆيه‌كه‌ي خه‌ست ده‌كرێته‌وه و پاشان له‌گه‌ڵ بڕوێشه‌كه ده‌ي كوڵێت تا خه‌ست ده‌بێته‌وه له دواي ئه‌وه ساردبوونه‌وه‌ي به‌سه‌لك له به‌ر خۆر ووشكي ده‌كرێته‌وه .
دۆينه به‌بڕوێش :
چه‌ند سه‌لكێكي ده‌خرێته سه‌ر ئاگرو به نه‌رمي ده‌كوڵێت و تاخه‌ست ده‌بێته‌وه و نۆكه‌كه‌ي نه‌رم نه‌رم ده‌كوڵێت و تێكه‌ڵي ده‌كرێت له‌گه‌ڵ رۆني كورديدا يان كه‌ره پاشان ده‌كرێته ناو قاپ و به گه‌رمي پێشكه‌ش ده‌كرێت .