تووشبووانى شهكره دهتوانن ميوه بخۆن؟
تووشبوواني شەكرە بهردهوام لهوه نيگەرانن كه ئايا دهتوانن ميوه بخۆن يان چ جۆره ميوهيهك دهتوانن بخۆن.
وهك ئهو ميوانهي كە رێژەي جياوازي شەكر لەخۆدەگرن. ئەمە روونكراوەتەوە كە نەخۆشاني شەكرە دەتوانن ميوە بخۆن، لە راستيدا هەڵبژاردني ميوە لە خۆراكي ئامادهكراو باشترە كە رێژەي بەرزي شەكر و كاربۆهيدراتي تر و چەوري لەخۆدەگرن.
ميوەكان مادەي گرنگي سروشتي لەخۆدەگرن لە ريشاڵ، ڤيتامين، ئەنزيم، كانزا، ماددەي دژەئۆكسان كە پێويستن بۆ نەخۆشاني شەكرە.
زۆربەي نەخۆشاني شەكرە دەتوانن كە هەمان خۆراكي كەساني ئاسايي بخۆن، بەڵام بە كەمكردنەوەي بڕ و جارهكاني خواردن.
خواردني ميوەي شيرين لەبەر رێژە بەرزەكەي شەكر بۆ نەخۆشاني شەكرە مەترسيدار دەبێت.
ميوەي شياو بە بڕي گونجاو بۆ نەخۆشاني شەكرە بريتين لە: سێو، فەراولە، هەرمێ، ههڵوژه، گێلاس. ميوە نەگونجاوەكانيش بريتين لە: خورما، شووتي، بۆيە پێويستە كە بڕي كەم بخورێن.
وا باشە كە بڕي ميوەي رۆژانە لە 30 گرام زياتر نەبێت كە دەكاتە نزيكەي 15گرام كاربۆهيدرات بە شێوەي شەكري ميوە (فرەكتۆز Fructose)، بۆ نموونە نيو مۆز يان سێوێكي مامناوەندي، 2 كەوچك كشمش يان مێوژ. باش نييە كە تووشبوو بە نەخۆشي شەكرە بڕي زيادي ميوەي شيرين لە ماوەيەكي كەمدا بخوات.