• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 238
  • دوو شەممه 20/5/1393
  • رۆژژمێر :

پێكهاته‌ي‌ كاڵه‌ك‌و سوده‌ ته‌ندروستيه‌كاني‌

كاڵه‌ك يه‌كێك له‌ميوه‌ خۆشه‌ويسته‌كاني‌ گه‌رماي‌ هاوين به‌تايبه‌تي‌ له‌مانگي‌ ره‌مه‌زاندا، چونكه‌ يارمه‌تي‌ كه‌مكردنه‌وه‌ي‌ وشكبونه‌وه‌ي‌ جه‌سته‌ ده‌دات‌و بڕێكي‌ باش شه‌كري‌ سروشتي‌ تێدايه‌.

ماڵپه‌ڕي‌ 24ae بڵاويكردۆته‌وه‌، كێشي‌ 156 گرام له‌كاڵه‌ك ئه‌م پێكهاتانه‌ي‌ تێدايه‌ 53 يه‌كه‌ كالۆري‌ ، 0.3 گرام چه‌وري‌، 13 گرام كاربۆهيدرايت، 12 گرام شه‌كر، 1.4 گرام ريشاڵ، 1.3 گرام پرۆتين، 100% پێداويستي‌ رۆژانه‌ له‌ڤيتامين A، 95% پێداويستي‌ رۆژانه‌ له‌ڤيتامين C، 2% پێداويستي‌ رۆژانه‌ له‌ئاسن، 1% پێداويستي‌ رۆژانه‌ له‌كالسيۆم، 5% پێداويستي‌ رۆژانه‌ له‌پۆتاسيۆم، بوني‌ ڤيتامين B6و مه‌گنيسيۆم‌و ترشي‌ فۆليك.

هه‌روه‌ها ژماره‌يه‌كي‌ زۆر له‌ماده‌ي‌ دژه‌ ئۆكسيدي‌ تێدايه‌ وه‌ك كۆلين، زياكسانسين، بيتاكارۆتين، ده‌بنه‌ هۆي‌ به‌هێزكردني‌ جه‌سته‌ له‌به‌رده‌م نه‌خۆشيه‌كاندا.

به‌رگريكردن له‌نه‌خۆشيه‌كان:

نه‌خۆشيه‌كاني‌ چاو: به‌هۆي‌ بوني‌ ماده‌ي‌ زياكسانسين‌و ڤيتامين A، ده‌رئه‌نجامێكي‌ باشي‌ هه‌يه‌ بۆ پارێزكاريكردن له‌ته‌ندروستي‌ چاو.

ڕه‌بۆ: كاريگه‌ريه‌كي‌ به‌رچاوي‌ هه‌يه‌ بۆنه‌خۆشي‌ ڕه‌بۆ به‌تايه‌تي‌ بۆئه‌وانه‌ي‌ بڕێكي‌ زياتر ده‌خۆن.

فشاري‌ خوێن: بوني‌ پێكهاته‌ي‌ كۆلين‌و كالسيۆم‌و ريشاڵ‌و ڤيتامين C به‌رگري‌ له‌ته‌ندروستي‌ دڵ‌و خوێنبه‌ره‌كان ده‌كات‌و فشاري‌ خوێن كه‌مده‌كاته‌وه‌ چونكه‌ پۆتاسيۆمي‌ تێدايه‌و رێژه‌ي‌ سۆديۆم له‌جه‌سته‌دا كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

هه‌رسكردن: به‌هۆي‌ ده‌وڵمه‌ندي‌ به‌ ريشاڵ‌و شله‌مه‌نيه‌وه‌، كرداره‌كاني‌ كۆئه‌ندامي‌ هه‌رسكردن به‌هێز ده‌كات.

هه‌روه‌ها ده‌بێته‌هۆي‌ رێكخستني‌ خه‌وتن‌و به‌هێزكردني‌ ته‌ندروستي‌ پێستي‌ ده‌موچاوو قژ، به‌هێزكردني‌ مێشك‌و ته‌ندروستي‌ ماسولكه‌كاني‌.

هاوڵاتي‌