6 رێگه‌ي ئاسان بۆ به‌هێز كردني ئێسقانه‌كان
1ـ له خواردني كاليسيۆمدا زياده‌ڕۆيي مه‌كه‌ن:
زياده‌ڕۆيي كردن له خواردني كاليسيۆمدا ئاسه‌واري خراپي له‌سه‌ر ته‌ندروستي ئێسك و كۆ ئه‌ندامي هه‌رس هه‌يه.
2ـ ته‌نيا گرنگي به شيره‌مه‌ني مه‌ده‌ن:
په‌نير و ماست و ئايس كرێم و... هه‌وڵ بده‌ن گرنگترين سه‌رچاوه‌ي كاليسۆم له سه‌وزه گه‌ڵا سه‌وزه‌كاني وه‌ك برۆكلي و لوبياي سه‌وز و.. وه‌ربگرن.
3ـ سۆيا بخۆن:
سۆيا سودێكي زۆري به پێكهاته‌ي ئێسقانه‌كان هه‌يه و رێگه له شێرپه‌نجه‌ي خانمان ده‌گرێت.
4ـ كه‌مكردنه‌وه‌ي خوێ:
له‌ش ته‌نيا ده‌توانێت 2300 ميلي گرام يان كه‌وچكێكي بچووك خوێ وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نتان سه‌روو 50 ساڵيه ده‌بێت كه‌متر له‌م رێژه‌يه خوێ به‌كار بێنن.
5ـ خواردني كافايين كه‌م بكه‌نه‌وه:
خواردنه‌وه‌ي چاي و قاوه و ماده‌ي كافايين هه‌ڵمژيني كاليسيۆم له له‌شدا كه‌م ده‌كاته‌وه و رۆژانه ته‌نيا 2-3 كوپ چاي يان قاوه بخۆنه‌وه.
6ـ له‌سه‌ر پێتان بوه‌ستن:
جوڵه‌ي له‌ش و پياده‌ڕۆيي و مه‌له كردن و وه‌رزشي ئازاد باش‌ترين فاكته‌ر به‌هێز كردني ئێسقانه‌كانه.