• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 537
  • یەكشەممه 29/4/1393
  • رۆژژمێر :

لە بەربانگدا چۆن بخۆينەوە، تاوەكو تەندروست بين

لە گەرماي هاويندا بازاڕي خواردنەوەكان گەرمە، بە تايبەتي كە لە رەمەزاندا. دواي چەندين كاتژمێر تينوێتي و برسيەتي،رەنگە هيچ شتێك وەكو گڵاسێك ئاوي سارد، سازگار نەبێت، بەڵام پێويستە سەبارەت بە دەرەنجامەكاني خواردنەوەي ئاوي سارد، چەند خاڵێكتان لەبەر چاو بگرن. 

بەر لە هەموو شتێك، پێويستە ئەوە بزانن كە خواردنەوەي ئاوێكي زۆر بە يەكجار لە كاتي بەربانگدا دەرەنجامي باشي نابێت بۆ گەدە . ئاوي سارد ئامادەيي گەدە بۆ خواردني خۆراك دووچاري كێشە دەكات.

باشتر وايە لە كاتي بەربانگدا، خواردنەوە و شلەي كەمێك گەرم بخۆن. بۆ نمونە كەمێك شير يان ئاوي كەمێك گەرم. 

ـ چاى: 

لە خواردنەوي چاي تير و گەرم، دوور بكەونەوە. هەروەها لە كاتي پارشێودا، ئەگەر چا دەخۆنەوە، ئەوا دەبێتە هۆي زۆر بووني ميز و لەم رێگەيەوە مادە كانزاييەكاني كە لەش بە درێژايي رۆژ پێويستي پێيەتي،لە لەش دەچێتە دەرەوە.

ـ خواردنەوە گازدارەكان:

پسپۆڕاني خۆراك، پيشنيار دەكەن لە مانگي رەمەزاندا لە خواردنەوە گازدارەكان دوور بكەونەوە ، چونكە خواردنەوەي گازدارەكان وەكو ساردي  و...تواناي لەش لە هەرسكردني كالسيۆم تەواو دادەبەزێت و ئەسيد كلۆريدي گەدەش لەناو دەبات و گەدە تووشي كێشە دەكات. هەروەها ئارەزوي مرۆڤ بۆ خواردني ميوە و سەوزە و شير و بەرهەماني دادەبەزێنێت.

شەربەتي روەكە سروشتيەكان:  

مانگي رەمەزان لە وەزري هاويندايە، بۆيە رێژەي ئاوي لەش بە رێژەيەكي زۆر دادەبەزێت .بۆيە پێشنياري ئەوە دەكەين كە شەربەتي روەك سروشتيەكان بخۆنەوە.

كۆكتێلي ميوەي سروشتي: 

لەبەر ئەوەي لەش پێوستي بە ئاو هەيە و هەم بتوان سود لە خواردني ميوە و سەوزەكانيش وەربگرن، دەتوانن لە كۆكتێلي ميوەيي لە بەرنامەي خۆراكي مانگي رەمەزاندا سود وەربگرن.  بۆ نمونە كۆكتێلي شوتي و شيلك. ئاوي گندۆرە و ئەنەناس و شوتي. ليمۆ و نەعناع و خيار . ئەم خواردنەوانە هەم بۆ نەهيشتني تينوێتي بەسودن و هەم لەش ئاو  و ڤيتامينەكاني پێويست وەردەگرێت.