سوودە تەندرووستييەکاني بامێ
بامێ يەکێکە لەو سەوزانەي زۆربەمان دەيکەين بە شلە و بەشێوەيەکي زۆر ناياب دەيخۆين، سەرباري ھەموو ئەو سوودانەي تائێستا لەبارەي بامێوە بيستوومانە چەندين سوودي تري ھەيە، بامێ رێژەيەکي زۆري لە ڤيتامين C و ڤيتامين K و فۆلەيتي تێدايە و سوودەکاني بريتين لەمانەي خوارەوە:
-لە شەکرە دەتپارێزێت چونکە رێژەيەکي زۆري لە ريشاڵ و شەکرە سادەکان تێدايە و بەشێوەيەکي بەرچاو شەکري ناو خوێن رێکدەخات.
-چارەسەري نەخۆشييەکاني گورچيلە دەدات و پاکي دەکاتەوە لە ھەر ماددەيەکي ژەھراوي کە بووني تێيدا ھەبێت.
-بەھۆي بووني بڕێکي زۆر لە ريشاڵ پرۆسەي ھەرس بەرەو پێش دەبات و ھەموو بەشەکاني ريخۆڵە بەتايبەتي قۆڵۆن پەرە پێدەدات، لينجي ناوەوەي ريخۆڵە رێکدەخات و بۆئەوەي مژيني خواردني ھەرسکراو ئاسان ببێت.
-بڕێکي زۆري لە ڤيتامين C تێدايە و ئەوەش دەبێتەھۆي چارەسەرکردني کێشەکاني کۆئەندامي ھەناسە و بەتايبەتي رەبۆ.
-بەھۆي بووني ڤيتامين Cيەوە پەرە بە تەندرووستي پێست دەدات و شانەي خراپبوو لەناودەبات و لەبري خانەي تازە درووست دەکاتەوە و بريقەداري دەکات.
ترشي فۆلەيت و ڤيتامين B تێدايە کە يارمەتي گەشەکردني کۆرپەلە دەدات بەشێوەيەکي زۆرباش و لەساتەوەختي سکپڕيدا يارمەتي کۆرپەلە دەدات و ناھێڵێت خوێن کەمببێتەوە.