ئێواران شۆربا‌و پارشێو سه‌وزه و ميوه‌و شيره‌مه‌نييه‌كان بخۆن
رۆژوانان له مانگي ره‌مه‌زاندا بۆماوه‌ي زياتر له پازده كاتژمێر هيچ جۆره خۆراكێك ناخۆن ئه‌وه‌ش واده‌كات كه له‌و ماوه‌يه‌دا گه‌ده‌ي خاڵي بێت، بۆيه ئه‌و كاته‌ي كه رۆژو ده‌كاته‌وه پێويسته ئه‌و خۆراكانه بخوات كه بۆ ته‌ندروستي به سوودن.
پسپۆڕاني خۆراكي چه‌ند جۆرێكي خۆراكيان بۆ كه‌سي ڕۆژوه‌وان دياري دياري كردووه كه سودێكي زۆر به ته‌ندروستي ئه‌و كه‌سانه ده‌گه‌يه‌نێت.
ئه‌و خۆراكانه‌ي كه پێويسته له ژه‌مه‌كاني به‌ربانگ و پاشێودا بخورێن له پێنج كۆمه‌ڵه‌دا خۆيان ده‌بينه‌وه، ئه‌وانيش بريتين له ماده نيشاسته‌كان، شيره‌مه‌نيه‌كان و گۆشت و ميوه و سه‌وزه‌واته‌كان.
به‌ڕاي پسپۆڕه‌كان له‌ژه‌مي ئێواراندا باشتره ئه‌و كه‌سه‌ي كه به‌ربانگ ده‌كاته‌وه به خورما رۆژوه‌كه‌ي بشكێنێت، چونكه خورما سوودي ته‌ندورستي بۆ گه‌ده‌ي كه‌سي ڕۆژوه‌وان هه‌يه.
دواي شكاندني ڕۆژووش باشتره بڕێك شۆرباي سه‌وزه‌كان بخورێت له‌گه‌ڵ پارچه‌يه‌ك له نان له‌گه‌ڵ گۆشتي مريشك به ته‌نوور بر‌ژاو.
پسپۆڕه‌كان ئامۆژگاري ڕۆژوه‌وانان ده‌كه‌ن كه له ژه‌مي به‌ربانگدا دوور بكه‌نه‌وه له خواردني شيره‌مه‌نيه‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌و خواردنانه‌ي كه برێكي زۆر له زه‌يت و شه‌كريان تێدايه، چونكه ڕه‌نگه زياني بۆ ته‌ندروستي هه‌بێت.
هه‌روه‌ها خۆراكي چه‌ور, ده‌بێته هۆي كه‌ڵكه‌بووني چه‌وري له له‌شي مرۆڤدا ئه‌وه‌ش هۆكارێكه بۆ زيادبوني كێش قه‌ڵه‌وي، به تايبه‌ت دواي ته‌واوبوني مانگي ڕه‌مه‌زان
له شه‌وانيشدا باشتره چا و قاوه بخورێته‌وه هه‌روه‌ها پێويسته برێكي كه‌م له شيره‌مه‌نيه‌كان و شه‌كر بخورێت چونكه پارێزگاري له په‌ستاني خوێن ده‌كات.
سه‌باره‌ت به ژه‌مي پارشێو پسپۆڕه‌كان پێيانوايه ئه‌و ژه‌مه نان خواردنه‌ي كه رۆژوه‌وانان له‌كاتي پارشێودا ده‌يخوات پێويسته به‌و خۆراكانه ده‌وڵه‌مه‌ند بێت كه وزه‌يه‌كي زۆر به‌له‌ش ده‌به‌خشێت, چونكه ئه‌و خۆراكانه ده‌توانن بۆ ماوه‌يه‌كي زۆر مرۆڤ له برسيه‌تي بپارێزن.
گرنگترين خۆراكه‌كانيش بۆ ژه‌مي پارشێو بريتييه له سه‌وزه و ميوه و شيره‌مه‌نييه‌كان، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ي شه‌ربه‌تي سروشتي.
ته‌ندروستي
Baxcha