باش‌ترين سيستمي خۆراكي له مانگي ره‌مه‌زاندا
1ـ 4 ژه‌م له دواي به‌ربانگدا:
ـ ژه‌مێكي كورت و خێرا له‌كاتي به‌ربانگ كه بريتيه له خورما و ئاو و شير.
ـ ژه‌مي دواى نوێژ كه ژه‌مي سه‌ره‌كيه.
ـ ژه‌مێك له نيوه‌ي شه‌ودا كه بريتيه له ميوه و خۆراكي سووك.
ـ پارشێو.
2ـ نابێت دواي به‌ربانگ يان پارشێو بخه‌ون:
زۆربه‌ي خه‌ڵك دواي ناني ئێواره يان پارشێو راسته‌وخۆ ده‌خه‌ون ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌يه و زيان به ته‌ندروستي ده‌گه‌يه‌نێت و پێويسته 2 كاتژمێر دواي نانخواردن بخه‌ون.
3ـ خواردني كاربۆهيدراته‌كان:
وه‌ك ژه‌مێك له برنج و نان و ميوه و سه‌وزه و و دانه‌وێڵه‌كان و فاسۆليا و... كه گرنگه بۆ ته‌ندروستي له‌ش له مانگي ره‌مه‌زاندا.
4ـ به هێواشي نانخواردن:
20 خوله‌ك پێويسته تاوه‌كو گه‌ده هه‌واڵ بۆ مێشك ده‌نێرێت بۆ تێر بوون و پێويسته له‌سه‌رخۆ و به هێواشي نان بخۆن.
5ـ نوێژي ته‌راويح:
نوێژي ته‌راويح ده‌بێته هۆي ئه‌وه‌ي كه خۆراك به ئاساني هه‌رس بێت و كۆ ئه‌ندامي هه‌رس ده‌پارێزێت.
6ـ خواردنه‌وه‌ي شله‌مه‌ني به رێژه‌يه‌كي زۆر:
به تايبه‌تي خواردنه‌وه‌ي ئاو له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێو بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ي ئه‌و ئاوه‌ي له رۆژدا له‌ش له‌ده‌ستي داوه.
7ـ دووركه‌وتنه‌وه له خواردني سووره‌وه كرا‌و و فاست فووده‌كان و شه‌كر و شيرينيه‌كان به رێژه‌يه‌كي زۆر.
8ـ كه‌متر چاي و قاوه بخۆنه‌وه، به‌تايبه‌تي له پارشێودا چونكه ده‌بێته هۆي ميز كردني زۆر و له‌ده‌ستداني ڤيتامين وكانزاي له‌ش له رۆژدا.