بۆقعه‌ي ئه‌ستر و مه‌رد خاي
يه‌کێک له بيره‌وه‌ريه مه‌زهه‌بيه‌کاني ماوه له گه‌لي جووي هه‌مه‌دان بۆقعه‌ي ئيسترۆ و مه‌رد خايه ، ئه‌م شوێنه هه‌موو ساڵێ مێوانداري زياره‌ت که‌راني جووه له ڕۆژانێکي تايبه‌تي ڕێ و ڕه‌سمه ئايينيه‌کان که له‌م شوێنه‌دا ده‌يبه‌ن به ڕێوه . ئه‌م ڕێ و ڕه‌سمه که به جێژني پووريم به ناو بانگه له کۆتايي مانگي ڕێبه‌ندان و سه‌ره‌تاي مانگي ڕه‌شه‌مه ( 15-13 ئادار ـ ڕۆژ ژمێري جوه‌کان ) له بيره وه‌ري ساڵ رۆژي ڕزگار بووني جوه‌کان له ده‌ست کۆشت و کۆشتاري گشتي ، له لاێين ئيستر – ژنه شاي خه‌شايار شا (445 -486 ق . م) ـ و مامي مه‌ردخاي به نزا و ڕۆژوو گرتن و ڕێ و ڕه‌سمي ڕۆژوو کردنه‌وه و خوێندني تۆماري مه‌گيلا ده‌س پێ ده‌کات و له ڕۆژه‌کاني (14 و15 ئادار ) به به‌خشيني خه‌ڵات و سه‌ر داني خزم و که‌س و کار و به‌زم و شادماني به‌رده‌وام ده‌بێت . به پێي لێ گێرانه‌وه‌ي به ناو به‌نگي ميژوويي ، (( هدسه )) کچێکي جوو بووه‌و که دواي ئه‌وه‌ي که له لايه‌ن خه‌شايار شاوه ( پاشاي سێيه‌مي هه‌خامه‌نشي ) وه‌کوو شاژني ديوه‌خاني پاشايي هه‌ڵبژێررا به بۆنه‌ي جواني زۆريه‌وه ناو نرا ئه‌ستر ( ئه‌ستێره ) و مه‌رد خاي کۆڕي يائير و له چيني بنيامين بووه ، مامه‌ي ئه‌ستر و پاسه‌واني ديوه‌خاني پاشايي هه‌خامه‌نشي له شووش بووه و په‌روه‌رده کردني ئه‌ستري به ئه‌ستۆ بوه وه ئه‌و بوو که هه‌دسه‌ي هێنا بۆ کۆشکي پاشايي . هامان وه‌زيري خه‌شايار شا ، نه‌خشه‌ي کۆشتني گشتي جوه‌کاني ئێراني له سه‌ردا بوو وه مه‌رد خاي که زاني به‌م پيلانه ساي ئاگادار کرد و به هۆي پێگه‌ێيک که ئه‌ستر و مه‌رد خاي له کۆشکي پاشايي هه‌بوويان بوونه هۆي ڕزگاري گه‌لي که‌ليمي له ئێران و دواي ئه‌وه له به‌ر ئه‌و خزمه‌ته‌ي که ئه‌و دوو که‌سه به جوو کرديان گۆڕه‌که‌يان بوو به به جێگاي زياره‌تي گرنگي جوه‌کاني ئێران .
ئه‌م بينا چوار گۆشه خشتيه به گۆمه‌زێيک له سه‌ريه‌وه ، بيره‌وه‌ري سه‌ده‌ي حه‌وتي کۆچي مانگيه که به فه‌رماني ئه‌رغون شي مۆغۆل له سه‌ر پايه‌ي بيناێيکي کۆنتر درووس کرا ، ده‌رکه‌ي چوونه ژووره‌وه‌ي ئه‌م گۆڕه به‌ردێکي کۆتاييه که به کلۆن ده‌به‌سترێت و ده‌کرێته‌وه وه به هۆي نزمي ئه‌م ده‌رکه‌وه ، ده‌بێ له کاتي چوونه ژووره‌وه بۆ ناو ئه‌م گۆڕه ، سه‌رت دانه‌وێني .
سه‌ره‌تاي چوونه ژووره‌وه ژوورێکه له لاێين باشوور – باکوريه‌وه که نزيکه‌ي 7 مه‌تر درێژ و نزيکه‌ي 3 مه‌تر پانه ، له نێوان ژووره‌که‌وه ده‌رکه‌يێکي چوونه ژووره‌وه درووس کراوه بۆ ناو گۆڕه‌که ئه‌و گۆڕه به شێوه‌ي چووار گۆشه و هه‌ر لاێيکي 5/3 مه‌تره . دوو سنۆقي چێوي مۆنه‌ببه‌ت کاري کراو به وێنه و نيگاري زۆر جوان و بێ وێنه له‌م به‌شه‌دا ده‌بينرێت که که له سه‌ر يه‌کێکيان ئه‌م ده‌قه به ده‌رهێنان نووسراوه : (( عمل عنايت الله ابن حضرت قلي تويسركاني )) . ( واته کاري عێنايه‌تۆ ڵڵا کۆڕي حه‌زره‌تي قۆلي تووسرکاني ) ئه‌م دوو سنۆقه له ته‌نيشتي يه‌کن و گۆڕي ئه‌ستر و مه‌رد خاي له ژێر ئه‌م دوو سنۆقه‌دايه ، گۆمه‌زێيکي خشتي له سه‌ر گۆڕه‌که‌يه و ديواره‌کاني نێو بيناکه پڕه له نووسراوي بچووک و گه‌وره له سه‌ر به‌رد و به شێوه‌ي گه‌چ بڕي به خه‌تي عێبري و ئارامي . سه‌باره‌ت به پێشينه‌ي دانيشتني جوه‌کان له ناوچه خۆرئاواييه‌کاني ئێران ، له ته‌وراتدا به‌م شێوه هاتوه : (( وپادشاه شور،اسرائيل را به شور كوچانيده ايشان را در حلح وخابور نهر جوزان ودر شهرهاي ماديان برده وسكونت داد )) . ( وه پاشاي ئاشوور ، ئيسرائيلي کۆچدا بۆ ئاشوور و بردني بۆ حلح وخابور و ڕووباري جوزان و له شاره‌کاني ماده‌کان و له‌وێ نيشته‌جێي کردن ) .
کوورۆشي که‌بير ( 559 -530 ق . ز ) دواي له‌شکه‌ر که‌شي بۆ بابل ، ئه‌و جوانه‌ي که نبوكد نه‌سر- پاشاي بابل له فه‌له‌ستين به ديل گرتني و بردني بۆ بابل ئازادي کردن ، به پێي چيرۆکي به ناو بانگ کوورۆش له ساڵي 537 ه . ق فه‌رماني دا بيان گه‌ڕێننه‌وه بۆ به‌يتۆل مۆقه‌ده‌س ، دوائ ئه‌م فه‌رمانه وادياره که بڕێک له‌وان له گه‌ڵ گهڕانه‌وه‌ي شاي ئێران بۆ ئێران گه‌ڕاونه‌تۆ و له شاري شووش ئيسفه‌هان ، هه‌مه‌دان و ... نيشته‌جێ بوون .