گۆڕي بوو عه‌لي
پلان و نه‌خشه‌ي گۆمه‌زي گۆڕي بوو عه‌لي به سه‌رنج به شێوه‌ي مێعماري ئه‌و سه‌ده‌ي که حه‌کيم تێيدا ژياوه وه له ڕووي کۆنترين بيناي ميژوو داري سه‌رده‌مي ئيسلام له ئێران واته بيناي گه‌وره‌ي گۆمبه‌د قابووس که يه‌کێک له شاکاره‌کاني مێعماري به ئاژمار دێت ، وه‌رگيراوه .
به‌ڵام له جێي 10 تۆرک لێره‌دا 12 تۆرک به‌رچاو گيراوه و مه‌به‌ست له‌وه 12 ڕشته‌ي زانستي ئه‌و سه‌رده‌مه‌ي ئيبني سينا بووه که که ئه‌و زانا گه‌وره له‌و 12 ڕشته‌دا شاره‌زا و کارامه بووه .
به‌رزي هه‌ر پاێيکي ئه‌و بۆرجه له لاێيني خواري گۆڕ تا ژێر گۆمه‌زي کۆکه‌ي ده‌بێته 5/22 مه‌تر و پانايي هه‌ر پاێيک که به‌شێکي بچووکه له تێرێژي بۆرجه‌که ، له خوره‌وه 17/1 مه‌تر و له ژووره‌وه 92 سه‌نتي مه‌تره . قه‌ڵه‌وي هه‌ر کام له پاێيه‌کان که دياره به‌شێکي بچووک له کۆي بۆرجه‌که‌يه 35 سه‌نتي مه‌تره .
تێرێژي گۆمه‌زي قووچ هه‌ڵکه‌وتووي شێوه‌ي گۆڕ 05/2 ، به‌رزي قووچ هه‌ڵکه‌وتوو 40/3 ، و به‌رزي ته‌واوي شێوه‌ي گۆمه‌زي شکڵي گۆڕ 23 مه‌تره له ڕووي سه‌قفي گۆڕه‌که‌يه . به‌رزي ژووري سه‌ره‌کي گۆڕه‌که 10/6 و به‌رزي کۆي بيناکه تا نووکي بۆرجه‌که که‌مێ زياتر له 28 مه‌تره . چوونه ژووره‌وه‌ي بيناکه له لايين خۆر هه‌ڵاته و هه‌يوانێکه به درێژي 30 مه‌تر و پانايي 15/3 مه‌تر به يه‌ک ڕه‌ديف کۆڵه‌که‌ي ساکار که له10 کۆڵه‌که‌ي بازنه‌يي که ده‌وري هه‌ر کاميان له خواره‌وه 95س . م و له ژووره‌وه 75س . م به به‌رزي 10/4 مه‌تر له به‌ردي يه‌ک پارچه گرانيت درووس کراوه که هه‌ر کاميان نيشانه‌ي سه‌ده‌ێيک له له‌داێيک بووني حه‌کيم . ( کۆي ده‌بێته 1000 ساڵ )
ئه‌و هێوانه‌ي که له به‌رده‌م بيناکه درووس کراوه به درگايێکي چێوي به به‌رزي 24/3 به سه‌رانسه‌ري گۆڕه‌که‌وه به‌سراوه . له هه‌ر دوو لاي سه‌رانسه‌ري دوو به‌ردي گۆڕ ده‌بينرێت . ئه‌وه‌ي که له لاي ڕاسته‌وه دانراوه به‌رده کێلي گۆڕي کۆني بوو عه‌ليه که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 110 ساڵ . ئه‌و به‌رده کێلي تر گۆڕي ئه‌بوو سه‌عيد ده‌خدوخه‌که دۆست و براده‌ري ئه‌بوو عه‌لي سينا که ماوه‌ێيک ئه‌بوو عه‌لي له لاي ئه‌و مێوان بووه و ماڵي له‌م جێگه بووه که ئێستا گۆڕي هه‌ر دووکيانه ته‌خته به‌ردێکي مه‌ڕ مه‌ڕ يه‌ک پارچه به درێژي 55/2 و پاني يه‌ک مه‌تر له سه‌ر هه‌ر دوو گۆڕه‌که‌ي داپۆشيوه و نووسراوێک به جۆري خه‌تي سۆلسي جوان ( به خه‌تي ئاغه‌ي ئه‌حمه‌د مه‌عسوومي زه‌نجاني ) له سه‌ري نووسراوه . له سه‌ر ديواره‌کاني ناوي ده‌ور و به‌ري گۆڕ ، 20 پارچه شێعري به ناو بانگي عينيه که له ئاسره جوانه‌کاني ئيبني سينايه له حێکمه‌ت و فه‌لسه‌فه‌دا له سه‌ر 40 ته‌خته به‌ردي مه‌ڕ مه‌ڕ به خه‌تي سۆلس نووسراوه .
له دوو لايوني سه‌رانسه‌ري ئه‌وه‌ڵيه‌وه ، دوو ته‌لار به درێژي 75/9 و پاني 80/5 هه‌يه که يه‌کێکيان وه‌کوو کتێب خانه و ئه‌وي تريشيان وه‌کوو مووزه که‌ڵکي لێ وه‌رگيراوه . له لايه‌ني باکووري خۆرهه‌ڵاتي ساختمان پله‌کانێکه که به‌ره‌و باکوور ده‌چێته سه‌ر و دواي ئه‌وه ته‌واوي بيناکه له به‌ردي خارا درووس کراوه . له نێوان بۆرجي سنۆقێکي چوار گۆش له سه‌ر ژووري گۆڕه‌که هه‌يه که گۆشه‌ي به‌شي خواري ئه‌و 12/1 و گۆشه‌ي به‌شي ژووري 37 س . م به‌رزه و له سه‌ر چوار ته‌ره‌في ئه‌و نووسراوه‌ێيکي عه‌ره‌بي به خه‌تي سۆلسي زۆر جوان نووسراوه . په‌يکه‌ري بوو عه‌لي سينا کاري مامۆستاي هۆنه‌رمه‌ند ئه‌بول حه‌سه‌ن سدێقي له به‌ردي يه‌ک پارچه‌ي مه‌ڕ مه‌ڕي سپي قۆم به به‌رزي10/3 مه‌تر و پاني 90س . م و وه‌زني نزيکه‌ي 4 تۆن و نيم له سه‌ر پايه ته‌خت به‌ردێکي گرانيت به ته‌خته به‌ردێکي به به‌رزي 18/1 مه‌تر له خۆرهه‌ڵآتي گۆڕه‌پاني گۆڕه‌که‌وه دانراوه . نووسراه‌که به‌م شێوه‌يه :
دل گرچه در اين باديه بسيار شتافت يك موي ندانست ، ولي موي شكافت