زرێچه‌کاني پارێزگاي ئيلام
زرێچه‌ي دوو قلوي سيا گاوي عابدانان :
زرێچه‌ي دوو قلوي سيا گا‌و له 8 کيلوو مه‌تري سه‌راب باغي عابدانانه .
ده‌شت و کێوي تا ڕاده‌ێيک به‌رز ده‌ور و به‌ري ئه‌م زرێچه‌ي گرتوه . خۆ نواندني ئه‌م زرێچه له وه‌رزي به‌هار و پاييزدا سه‌رنج ڕاکێش و جوانه . گۆڵ و گۆڵزاري ده‌ور و به‌ري زرێچه و باڵنده و پله‌وه‌ره ناده‌سته‌مۆ‌کان نێو ئاوه‌که‌ي ، جێگا گشتيارێيکي جوان و سه‌رنج ڕاکێشي پێک هێناوه .
زرێچه‌ي سه‌دي ئيلام :
سه‌دي ئيلام که له‌م ساڵانه‌ي دواێيدا به هۆي سه‌ره‌کي دابين کردني ئاوي خواردنه‌وه‌ي شاري ئيلام درووس کرا و هێنرايه که‌ڵک له هه‌موو وه‌رزه‌کاني ساڵ به تايبه‌ت له وه‌رزي به‌هار و هاويندا پڕه له جه‌ماوه‌رێکي زۆر که دێن بۆ ئه‌وێ بۆ ڕابرواردني کاتێکي خۆش .
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که هيچ خزمه‌ت گۆزارێيک له ته‌نيشتي ئه‌م زرێچه بۆ خه‌ڵک دياري نه‌کراوه به‌ڵام ئه‌وه نه‌بوه‌ته به‌رگري بۆ کۆ بوونه‌وه له‌م ناوچه‌دا .