سودهكاني زهيتي كونجي
زهيتي كونجي جگه لهوهي سودي بۆ تهندروستي مرۆڤ ههيه، هاوكات له كهرهسهي جوانكاريدا دهورێكي باشي ههيه كه لێرهدا باسي ههندێكيان دهكهين:
1. بۆ پاراستني پێستت لە وشک بونەوە:
گەر رۆژانە کەمێک لەم زەيتە بدەيت لە پێستت و ماوەي پێنج خولەک پێوەي بهێڵيتەوە ئەوا سوودێکي زۆري دەبێت بۆ تەڕکردنەوەي پێستت و لە وشک بونەوە دەتپارێزێت.
2. بۆ چارەسەرکردني قلێشاندني پێيەکان:
کەمێک لەم زەيتە بکەرە ناو ئاوەوەو قاچەکانتي تێدا دابنێ بۆ ماوەي 20 خولەک پاشان قاچەکانت بشۆو وشکي بکەرەوە بەم جۆرە دەبێتە هۆي نەرم کردنەوەي قاچەکانت و لە قڵێشاندان رزگارت دەکات.
3. بەکارهێنانيەکاني ئەم زەيتە بۆ قژ:
کەمێک لەم زەيتە بدە لە سەرت و پاشان لە سەرەوە بۆ خوارەوە قژت دابهێنە دەبێتە هۆي:
- نەرم کردنەوەي قژت.
- خاوکردنەوەي قژت.
- چارەسەرکردني رووتانەوەي قژت.
- بريقەيەکي تايبەتي دەدات بە قژەکەت.
خەندان-