• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 349
  • دوو شەممه 11/1/1393
  • رۆژژمێر :

ميز بەخۆداکردني منداڵان

پزيشكان ڕايدەگەيەنن تەڕکردني جێگاي نوستن لە پێش تەمەني 6 بۆ 7 ساڵي جێگەي مەترسي نييە، چونكە لەو قۆناغەدا هێشتا کۆنتڕۆڵکردني ميزەڵدان لە شەودا تەواو پێنەگەيشتووە، بەڵام ئەگەر بەردەوام بوو، پێويستە چارەسەر بکرێت..

زۆربەي منداڵان لە نێوان تەمەني 2 تا 4 ساڵيدا فێر دەبن بچنە توالێت، بەڵام ئەمە جێگير نييە. لە تەمەني پێش چوونە قوتابخانە، زياتر لە 40% منداڵان جێگايي نوستنيان تەڕ دەکەن، بەڵام منداڵان لە تەمەني 5 ساڵي، کێشەي تەڕکردني جێگاي نوستنيان کەم دەبێتەوە بۆ 10% تا 15%.

هۆکارەکاني

تا ئێستا پزيشكان نەگەيشتوونەتە دەرئەنجامي كۆتايي هۆکاري تەڕکردني جێگايي نوستن، بەڵام گەلێک هۆکار هەن و ڕۆڵ دەبينن :

1.بچووکيي ميزەڵدان.

2.منداڵ نەزانێت كەي ميزەڵداني پڕ بووە.

3.ناهاوسەنگي لە هۆڕمۆن.

4.ترس و پەستاني دەرووني.

5.هەوکردني ڕێڕەوي ميز.

6. تەنگەنەفەسي لە کاتي نوستندا.

7.نەخۆشيي شەکرە.

8.قەبزيەکي درێژخايەن.

9.هۆکاري تري نەزاندراو هەن.

کەي سەرداني پزيشک بکرێت؟

1. ئەگەر منداڵەکەت دواي تەمەني 5 بۆ 6 ساڵي، بەردەوام جێگاي نوستنەكەي خۆي تەڕ كرد..

2.ئەگەر منداڵەکەت ماوەيەک جێگايەکەي وشک بوو، بەڵام دوايي جێگاي نوستنەكەي تەڕ کرد.

3.ئەگەر منداڵەکەت لەگەڵ جێگا تەڕکردن، کێشەي تريشي هەبوو، وەک ئازار لە کاتي ميزکردن، تێنويەتييەکي زۆر، گۆڕاني ڕەنگي ميز بۆ پەمەيي، پرخەپرخ.

لەو كاتانەدا پێوستە سەرداني پزيشك بكەيت بۆ وەرگرتني چارەسەر بۆ منداڵەكەت.

سايتى هه‌ولێر