• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 232
  • دوو شەممه 11/1/1393
  • رۆژژمێر :

چەند ئامۆژگارييەک بۆ خۆپاراستن لە سوربوونەوەي چاوەکان

زۆربەي زۆرمان توشي سوربووەنەوەي چاوەکان بوين کە ئەمەش بە يەکێک لە نەخۆشييەکاني چاو دادەنرێت، بۆ ئەمەش دەتوانيت بەم شێوە خۆت بپارێزيت تا چيتر چاوەکانت سورنەبنەوە.

1.    پێويستە هەميشە چاويلکە لە چاو بکەيت لەو کاتەدا کە دەچێتە دەرەوەي ماڵەکەت، بەتايبەتي ئەگەر تيشکي خۆر زۆر بەتين بێت چونکە دەبێتە هۆي ئەو سوربوونەوەيە.

2.    باشتر وايە دووربکەويتەوە لە بەکارهێناني عەدەسە بەتايبەتي لەم کاتەدا،چونکە زيان بە چاوەکانت دەگەيەنن و زۆرجار دەبنە هۆي ڕوشاندني.

3.    لەکاتي بەکارهێناني بۆن ياخود کرێمەکاندا ئاگادار ببە نەچێتە چاوەکانتەوە.

4. ئاگاداري ئەو مکياجانە ببە کە بۆ چاوەکانت بەکاريدەهێنيت دەبێت جۆرەکەي باش بێت و هەروەها ماوەکەي بەسەر نەچووبێت.

5.    کرێمي تايبەتي شيدار(مورەتيب) بەکاربهێنە تا پێستي دەوروبەري چاوەکانت وشک نەبنەوە.

6.    هەوڵبدە لە هەڵگڵۆفيني چاوەکان ياخود خوراندنيان دووربکەويتەوە.

خەندان لايف-