كێكي ليمۆ و گوێزي هيندي
كه‌ره‌سته‌ي پێويست:
3 دانه هێلكه
كوپێك و نيو شه‌كر
كوپێك شير
له هه‌ر يه‌كێك له كه‌ره‌ي تواوه و زه‌يت و پۆدره‌ي گوێزي هيندي نيو كوپ
2 كه‌وچكي بچووك پكين پاوده‌ر
1/4 كه‌وچكي بچووك ڤانێلا
2 كه‌وچكي گه‌وره پۆدره‌ي بادام
6 كه‌وچكي گه‌وره ئارد
2 دانه ليمۆ
شێوازي ئاماده كردني:
ـ هێلكه و شه‌كر تێكه‌ڵ بكه‌ن و لێكي بده‌ن تا توند ده‌بێت.
ـ دواتر رۆن و كه‌ره و شيره‌كه‌ي تێ بكه و لێ بده‌ن.
ـ توێكڵي ليمۆيه‌كه پاش بكه‌نه‌وه و ليمۆيه‌كه له ره‌نده بده‌ن و له‌گه‌ڵ پۆدره‌ي بادام و گوێزي هيندي تێكه‌ڵ به كه‌ره‌سته‌كان بكه‌ن و لێكي بده‌ن.
ـ ئارد و پكين پاوده‌ر و ڤانێلاكه‌ي به‌ره به‌ره تێبكه‌ن و به باشي لێكي بده‌ن.
ـ لێره‌دا ده‌توانن ئاوي ليمۆيه‌كه‌ي بۆ زياد بكه‌ن و لێكي بده‌ن و له‌ناو قالبێكي چه‌وركراو به رۆني بكه‌ن.
ـ پاشان بۆ ماوه‌ي 35ـ 45 خوله‌ك له فڕنێك به پله‌ي گه‌رمي 180 پله‌ي س.گ دابنێن.
ـ دواي سارد بوونه‌وه‌ي كێكه‌كه به كرێم دايپۆشن و به ليمۆ و گوێزي هيندي بيڕازێننه‌وه.