ئه‌و 7 جوت خۆراكه به‌هێزه‌ي كه ده‌بێت به يه‌كه‌وه بيخۆن
ئه‌م پێكهاته زيره‌كانه تاقي بكه‌نه‌وه تا به‌هاي خۆراكي له‌شتان چه‌ند به‌رامبه‌ر بێت.
1ـ كاليسيۆم + ئينۆلين =گه‌ده‌ي ته‌ندروست و ئێسكي به‌هيز
ـ كاليسيۆم له شير و ماست و په‌نير و برۆكلي و كه‌له‌رم و ماسي و سۆيا و بادام و ئاوي پرته‌قاڵ هه‌يه.
ئينۆلين (جۆره ريشاڵێكه) له كه‌نگر و پياز و ته‌ڕه پياز و كاسني و مۆز و ئاردي گه‌نم دايه.
2ـ كاليسيۆم + ڤيتامين D = ئێسكي به‌هێز
ڤيتامين D له ماسي و زه‌ردێنه‌ي هێلكه و سۆيا و شيري مانگادايه.
3ـ ڤيتامين E + ڤيتامين C = به‌هێز بووني بينايي
سه‌رچاوه‌ي ڤيتامين E بريتين له بادامي زه‌وي و زه‌يتي بادام و گه‌نم و گوڵه‌به‌ڕۆژه و دانه‌ي سۆيا.
ڤيتامين C له مزره‌مه‌نيه‌كان و بيبه‌ري شيرين و كه‌له‌رم و برۆكلي و ته‌ماته و تووي فه‌ره‌نگي و په‌ته‌ته‌دا هه‌يه.
4ـ ئاسن + ڤيتامين C = وزه‌ي زۆرتر
سه‌رچاوه‌ي ئاسن له دانه‌وێڵه‌كان و گه‌نم و سۆيا و ناوكه‌كان دايه.
5ـ ڤيتامين K + چه‌وري= دڵ و ئێسكي به‌هێز
ڤيتامين K له كه‌له‌رم و سپێناخ و شێلم و برۆكلي و كه‌له‌رمي سه‌وزدايه.
چه‌وري له گوێز و بندوق و بادام و بادامي زه‌وي و زه‌يتي زه‌يتون و كانۆلا و تۆوي كه‌تان و كونجي و ئاڤۆكادۆدا هه‌يه.
6ـ زينك + پێكهاته‌ي سولفۆر= به‌هێز بووني سيستمي به‌رگري له‌ش
سه‌رچاوه‌ي زينك بريتيه له برنجي قاوه‌يي و ناني گه‌نم دايه.
سولفۆر له سير و پيازدايه.
7ـ بتاكارۆتين / ڤيتامين A + چه‌وري = پێستێكي جوان و گه‌شاوه
سه‌رچاوه‌ي بتاكارۆتين: قه‌يسي و كاڵه‌ك و په‌تاته و كه‌له‌رم و سپێناخ دايه.