ئاماده كردن و پاك كردنه‌وه‌ي ماسي
له به‌هاردا خواردني ماسي زۆرتر ده‌بێت، هه‌رچه‌نده ئاماده كردن و پاك كردنه‌وه‌ي ماسي كارێكي زه‌حمه‌ته، به‌ڵام فێر بوون و راهێنان له‌سه‌ر شێوازي دروست پاك كردنه‌وه‌ي ماسي ده‌توانێت يارمه‌تيده‌ر بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
ـ سه‌ره‌تا ناو سكي ماسي بكه‌وه و ناوه‌كه‌ي فڕێ بده‌ن.
ـ كلكي ماسي به ده‌سته‌وه بگرن و به چه‌قۆيه‌كي تيژ به لێواره‌كاني به پاني پوله‌كه‌كاني له به‌شي كلك و به‌ره‌و سه‌ره‌وه جيا بكه‌نه‌وه.
ـ دواتر ژێر سه‌ري ماسيه‌كه ببڕن و باڵه‌كاني لێ بكه‌نه‌وه.
ـ پاشان چه‌قۆ به درێژايي پشتي ماسي بجوڵێنن و گۆشتي ماسيه‌كه تا كلكي ببڕن. به شێوه‌ي وێنه‌ي خواره‌وه.
ـ پارچه بچووكه‌كاني تا كۆتايي كلكي ببڕن و په‌نجه‌تان به خوێ بكه‌ن و له پێسته‌كه‌ي بده‌ن و ده‌توانن به شێوه‌ي وێنه‌ي خواره‌وه پێسته‌كه‌ي جيا بكه‌نه‌وه.
ـ دواتر له درێژايي پشتي تا سه‌ر كلكي ببڕن و به ورياييه‌وه گۆشته‌كه‌ي له ئيسكه‌كه‌ي جيا بكه‌نه‌وه.
ـ له كۆتايي كلكي ماسيدا كونێك دروست بكه‌ن و په‌نجه‌تان به خوێ بكه‌ن و ئه‌م شوێنه به توندي رابگرن و به ده‌ستي ديكه‌تان كلكي ماسي بگرن و پێستي ماسي به پێچه‌وانه‌وه ببڕن.
ـ سه‌ري ماسيه‌كه جيا بكه‌نه‌وه‌و به درێژايي سكي تا به‌شي سيه‌كاني ببڕن و له به‌شي پشته‌وه‌شي ببڕن و دواتر به مه‌قه‌سێكي پاك ئيسكه‌كاني جيا بكه‌نه‌وه.