منداڵي شيرەخۆر بۆ پێدەكەنێت؟
بۆچي منداڵي شيره‌خۆر پێده‌که‌نێت؟ ئه‌وه پرسيارێکه که‌سوکاري منداڵه‌که ده‌يکه‌ن کاتێک ده‌بينن منداڵه‌که‌يان له‌و ته‌مه‌نه بچوکه‌دا پێده‌که‌نێت‌و هيچ هۆکارێک نيه‌و تا راده‌يه‌ک به‌ديارده‌يه‌کي نامۆ ده‌يبينن. به‌ڵام توێژينه‌وەيه‌کي به‌ريتاني وه‌ڵامي ئه‌و پرسياره‌ي داوه‌ته‌وه.
به‌پێي ئه‌و توێژينه‌وه‌يەي له رۆژنامه‌ي ده‌يلي ميلي به‌ريتاني بڵاوکراوه‌ته‌وه، پاش توێژينه‌وەيه‌ک که 1400 باوک له 25 ده‌وڵه‌ت به‌شدارييان تێداکردوه، ئه‌وه‌يان بۆ رونبۆته‌وه به‌هۆي گوێبيستي ده‌نگێکي نوێ يان دێمه‌نێک يه‌که‌مجاريان بێت بيبينن پێده‌که‌نن.
توێژه‌ران رايانگه‌يندوه منداڵان تاته‌مه‌ني 18 مانگي خۆيان ناناسنه‌وه بۆيه کاتێک خۆيان له‌ئاوێنه‌شدا ده‌بيننه‌وه پێده‌که‌نن پێيانوايه که‌سێکي نامۆيان بينيوه..
توێژه‌ران پێيانوايه منداڵان هيچ له‌باره‌ي چه‌مکي کاته‌وه نازانن، بۆيه ئه‌و ياريه‌ي مليۆنان منداڵ دێنێته پێکه‌نين له‌جيهاندا ياري شاردنه‌وه‌ي ده‌موچاوه‌کانه و پيشاندانيه‌تي به‌خێرايي، ئه‌و ياريه جۆرێک له «شۆک»يان بۆ دروست ده‌کات ئه‌وه‌ش واده‌کات تاچه‌ند دوباره‌ي بکه‌يته‌وه ئه‌وان زياتر پێده‌که‌نن. به‌پێي توێژينه‌وه‌که ده‌ستلێدان کليلي يه‌که‌مي پێکه‌نيني منداڵانه..
هاوڵاتي