زيانه‌کاني ماده‌ي ميلانين بۆ ته‌ندروستي مرۆڤ
ميلانين يه‌کێکه له‌و مادانه‌ي که به‌کارده‌هێنرێت له دروستکردني که‌ره‌سته‌کاني ناو ماڵدا به‌تايبه‌تي قاپه‌کان،به‌ڵام له‌م دواييه‌دا توێژينه‌وه‌کان ده‌ريان خستووه که ئه‌م ماده‌يه زيانێکي زۆري هه‌يه بۆ مرۆڤ به‌تايبه‌تي بۆ گورچيله‌کان.
به پێي ئه‌و هه‌واڵه‌ي له پێگه‌ي "لايف ساينس"ي ئه‌مه‌ريکيدا داهاتووه توێژه‌وه‌کان له زانکۆي "کاوسێۆنگ" له تايوان، توێژينه‌وه‌يه‌کيان ئه‌نجامداوه له‌سه‌ر 12 ژن و پياو به‌وه‌ي که پاستايان ئاماده‌کردوه‌و به گه‌رمي له قاپێکدا دايان ناوه که ماده‌ي ميلانيني تێدا به‌کارهاتووه بۆ دروست کردني، ياخود له سيراميک دروست کراون، له پاش 12 کاتژمێر پشکنينيان بۆ ميزه‌کانيان ئه‌نجامداوه.
ميلانين يه‌کێکه له‌و مادانه‌ي که به‌کارده‌هێنرێت له دروستکردني که‌ره‌سته‌کاني ناو ماڵدا به‌تايبه‌تي قاپه‌کان،به‌ڵام له‌م دواييه‌دا توێژينه‌وه‌کان ده‌ريان خستووه که ئه‌م ماده‌يه زيانێکي زۆري هه‌يه بۆ مرۆڤ به‌تايبه‌تي بۆ گورچيله‌کان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاش 3 هه‌فته هه‌ستان به پێداني شۆربا به‌م که‌سانه به‌ڵام به شێوه‌ي جيا جيا و له پاشان 12 کاتژمێر به هه‌مان شێوه پشکنينيان بۆ ئه‌نجمادراويه‌وه، زانرا که رێژي ماده‌ي ميلانين 8.35 مايکرۆگرام ده‌بێت له‌م که‌سانه‌دا که له‌و قاپانه‌دا خواردويانه، به‌ڵام ئه‌و که‌ساني ديکه ڕێژه‌ي ميلانين تێاياندا ده‌کاته 1.3 مايکرۆگرام، زاناکان ئه‌وه‌يان ڕاگه‌ياندن که بوني ماده‌ي ميلانن به‌م ڕێژه زۆره له جه‌سته‌دا زيان به گورچيله‌کان ده‌گه‌يه‌نێت و له‌وانه‌يه ببێته هۆي شێرپه‌نجه و چه‌ند نه‌خۆشييه‌کي ديکه.
خه‌ندان لايف-