• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 195
  • سێ شەممه 5/1/1393
  • رۆژژمێر :

10 ڕێگا بۆ چارەسەرکردني ئازاري ددانەکان

ئازاري ددانەکان بە يەکێک لە ئازارە ناخۆشەکان دادەنرێت، بۆيە کاتێک توشي ئەم ئازارە دەبيت ئەوا دەتوانيت لە سەرەتادا و لە ماڵەوە بەم شتانە چارەسەري بکەيت  پاشان سەرداني پزيشکي ددان بکەيت.

- ئاوو خوێ:

يەک کەوچکي گەورە خوێ بکەرە ناو يەک کوپ ئاوي شلەتێنەوە و پاشان بەکاريبهێنە بۆ غەرغەرە کردن و چەند خولەکێک بەردەوام ببە.

- زەيتي داري چا:

زەيتي ئەم دارە سوودي زۆري هەيە بۆ کەم کردنەوەي ئەم ئازارە بۆيە دەتوانيت يەک دڵۆپ يان زياتر لەم زەيتە بکەيتە سەر جێگەي ئازارەکە ياخود دەتوانيت کەمێک لەم زەيتە بکەيتە کوپێک ئاوي شلەتێنەوە و پاشان بەکاريبهێنيت بۆ غەرغەرە کردن.

-مێخەک:

مێخەکێک يان زيار بکەرە سەر جێگاي ئازارەکە و ماوەيەک دايبێ پاش ماوەيەک ئازارەکەي کەم دەبێتەوە.

- زەيتي زەعتەر:

چەند دڵۆپێک لەم زەيتە لەگەڵ زەيتي زەيتون تێکەڵ بکە و بە لۆکەيەک بيدە لە شوێني ئازارەکە پاش ماوەيەک چارەسەري دەکات.

- سرکەي سێو:

بە لۆکەيەک کەمێک لەم زەيتە بدە لە جێگەي ئازارەکەو پاشان چەند خولەکێک پێوەي بهێڵەرەوە ئازارەکە نامێنێت.

- زەنجەبيل:

بەکارهێناني زەنجەبيلي تازە سوودێکي زۆري هەيە بۆ چارەسەرکردني ئازاري ددانەکان.

- سير:

سيرێک لەت لەت بکە و بيهێنە بە شوێني ئازارەکەدا بەهەمان شێوەي ڕێگەکاني ديکە سوودي دەبێت بۆ ئەم ئازارە.

- نەعنا:

دەتوانيت چەند چلێک نەعنا بە تازەي بێت يان بە وشک کراوەي بەکاربهێنيت بۆ کەم کردنەوە و چارەسەرکردني ئەم ئازارە.

- پارچە سەهۆل:

بە  پەڕۆيەک پارچەيەک سەهۆڵ هەڵبگرە و پاشان بيدە لە جێگەي لە ئازارەکە ماوەيەک لەسەري دايبنێ سوودي دەبێت.

- کيسەچا:

دەتوانيت کيسەي چا کاتێک کە گەرمە بيخەيتە سەر شوێني ئازارەکە چونکە مادەي تانيس هەيە لە گەڵاي چادا سوودي دەبێت بۆ کەم کردنەوەي ئەم ئازارە.

خەندان لايف-